24/7/2018 08:59 AM

قوباد تاڵه‌بانی: كوردستان به‌ گرنگیدان به‌ هونه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ینه‌وه‌

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: شانۆی رۆمانی له‌ پاركی هه‌واری شار موڵكی هیچ كه‌سێك نییه‌و موڵكی هه‌موو هاووڵاتیانه‌.

ئێواره‌ی رۆژی 23-7-2018 به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان و هاووڵاتیان، شانۆی رۆمانی له‌ پاركی هه‌واری شار له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

پاشان قوباد تاڵه‌بانی له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ شانۆی رۆمانی موڵكی هیچ كه‌سێك نییه‌و موڵكی هه‌موو هاووڵاتیانه‌. چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ باشه‌كان كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دروستكراوه‌.

وتیشی: به‌ گرنگیدان به‌ هونه‌ر، كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ینه‌وه‌.

شانۆی رۆمانی له‌ ڕووبه‌ری 8 هه‌زارو 500 مه‌تری چوارگۆشه‌ی به‌ دیزانێكی نوێ و به‌بڕی 6 ملیار دینار له‌ سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری له‌ پاركی هه‌واری شار له‌ سلێمانی دروستكراوه‌.

خاك - فۆتۆ: ئاژانسه‌كان















created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved