سه‌رئێشه له منداڵاندا زۆر باوه‌و هه‌ندێكجار ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ڵامه‌ت، نه‌خواردنی بڕی پێویست له خۆراك، نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو، كه‌مخه‌وی، قه‌له‌قی و ترس، زه‌برێكی ساده به‌ر سه‌ری منداڵ بكه‌وێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت هه‌یه كه پێویسته به خێرایی منداڵ سه‌ردانی پزیشكی پێبكرێت. له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جومگه‌و ئازار به سایتی خاكی راگه‌یاند: هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رئێشه‌ی منداڵ چه‌ند نیشانه‌یه‌كن كه به ده‌ركه‌وتن و هه‌ستكردنی دایك و باوك به‌م خاڵانه پێویسته به زوویی پیشانی پزیشكی بده‌ن. ئه‌وانیش: 1- ڕه‌قبوونی مل و تا و سه‌رئێشه ڕه‌نگه نیشانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی ده‌وری مێشك (السحایا) یان هه‌وكردنی مێشك بێت. 2- كاتێك ئازاری سه‌ر زۆر بێت و به به‌كارهێنانی پاراستۆڵ یان پڕۆڤین چاك نابێت پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات. 3- ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و سه‌رئێشه به‌بێ بوونی تا یان سكچوون و پاش كه‌وتنه خواره‌وه یان زه‌بر به‌ر سه‌ری منداڵ كه‌وتبێت، چونكه ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ربوونی ناو مێشك هه‌یه. 4- خه‌واڵوویی نائاسایی یان بوونی كێشه له ڕۆێشتن، قسه‌كردن یان ڕێگریكردن له چالاكی ڕۆژانه وه‌ك ده‌وامی قوتابخانه. 5- كاتێك سه‌رئێشه‌كه ده‌بێته هۆی خه‌به‌ركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه، بێگومان منداڵان به هۆكاری جیاوازه‌وه به‌رده‌وام خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رئێشه‌كه‌وه بێت پێویستی به سه‌ردانی پزیشكه. 6- كاتێك سه‌رئێشه‌كه كاتی پاڵكه‌وتن زیاد ده‌كات چونكه ڕه‌نگه نیشانه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری ناوسه‌ر بێت. 7- كاتێك سه‌رئێشه‌كه به‌رده‌وام یان زوو زوو دووباره‌بێته‌وه‌و ڕێگری بكات له چالاكی ڕۆژانه‌ی ئاسایی منداڵه‌كه. 8- بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی تری نامۆ وه‌ك بورانه‌وه، دڵ په‌له‌په‌ل كردن، سڕبوونی بنی ده‌ست و پێ، نه‌مانی جوڵه له ده‌ست و پێ له‌لایه‌ك یان هه‌ردوولای له‌ش. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure