قژ له‌پاش بۆیه‌كردن بێهێزو وشك ده‌بێت و توشی موخۆركه ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و مادده كیمیاییانه‌ی تێیدایه به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر تاڵه‌كانی قژ، بۆیه قژ پێویستی بهشتی سروشتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بریقه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، لێره‌وه ئاشنات ده‌كه‌ین به ماسكی مۆز و ماست بۆ بریقه‌داركردن و نه‌رمكردنی قژ. پێكهاته‌كان: 1 كه‌وچكێكی گه‌وره ماست 1 مۆز نیو كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی گوێزی هیندی نیو كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتون ئاماده‌كردن: مۆزه‌كه بخه‌ره نێو قاپێك و وردی بكه، پاشان ماست و زه‌یته‌كانی تێكه‌ڵبكه‌و تێكیبده تا شل ده‌بێته‌وه، ماسكه‌كه بده له قژت له پێستی سه‌ره‌وه تا سه‌رتاڵه‌كانی قژ، ئه‌گه‌ر قژت درێژبوو پێكهاته‌كان زیادبكه، قژت دابپۆشه‌و ماوه‌ی 30 خولهك به‌جێیبهێڵه، پاشان به ئاو و شاپۆ بیشۆ. خاك - سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure