شه‌قبوونی پێست بریتییه له هێڵ یان خه‌تی چاڵ له‌سه‌ر پێست له ئه‌نجامی ڕاكێشانی توندی پێست یان هۆكاری بۆماوه‌یی یاخود گۆڕان و تێكچوونی هۆڕمۆن، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێستی ئه‌و شوێنه ته‌نك و سورباو ده‌ربكه‌وێت و له دواییدا بۆ ڕه‌نگی سپی ده‌گۆڕێت و پێست لوس و بریقه‌دارتر ده‌بێت. له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌م شه‌قبوونه‌و چاره‌سه‌ری، د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ سایتی خاك وتی: 1- زیادبوونی كێش و گه‌وره‌بوونی ماسولكه (بۆ نموونه به وه‌رزش) 2- سكپڕی ئافره‌ت 3- كاتی باڵغبوون (هه‌ندێك له گه‌نجان له‌كاتی باڵغبووندا توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن)، له‌سه‌ر سمت، ڕان، به‌شی ناوه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕان و سه‌ر ئانیشك و ئه‌ژنۆ. 4- حه‌ب و ده‌رزی و كرێمی ستیرۆید چاره‌سه‌ر: 1- كرێم و جێڵی تایبه‌ت له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆری پێسته‌وه. 2- له‌یزه‌ر 3- تقشیری كیمیایی 4- تاشینی پێست خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure