له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج سه‌ره‌تا عه‌لی مه‌ردانی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی مه‌قاماتی كوردی ،یه‌كێكه له هه‌ره دره‌وشاوه‌تربن هونه‌رمه‌ندی مه‌قاماتی كوردی و وه‌ك چۆن بێ شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی ئه‌ده‌بی كوردی كه‌لێنی تێده‌كه‌وێت ، بۆ هونه‌ریی كوردیش به هه‌مان جۆر ، كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌و بواره‌وه بێ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌ڕای مه‌قامزانیه‌كه‌ی رۆشنبیرییه‌كی گه‌وره‌شی هه‌بووه له‌و بواره‌داو مرۆڤ كه به دیقه‌ته‌وه گوێ له چۆنێتی ئاوازچڕینه‌كانی ده‌گرێت ، ده‌زانێت ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌رگیز له‌خۆیه‌وه‌و بێ هۆ گۆرانیه‌ك، مه‌قامێ یان به‌سته‌یه‌كی نه‌چڕیووه ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و یه‌كێكه له‌و ده‌نگانه‌ی كه مرۆڤ تا زیاتر گوێی لێبگرێت ، بێزار نابێت ، واته له ڕووی ده‌رونیه‌وه ئارامی ده‌به‌خشێت به گوێگره‌كانی و رۆڵی هه‌یه له ئارامی و ئاسوده‌یی ده‌رونیدا، راستی من له باری ده‌رونئارامیه‌وه هێنده شاره‌زایم نیه ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر ده‌رونناسه‌كان و پزیشكانی ده‌روونی ئه‌و ده‌نگه له گه‌ڵ چه‌ند نه‌خۆشێكدا تاقیبكه‌نه‌وه ، ره‌نگه بگه‌نه هه‌ندێك ئه‌نجامی ئه‌رێنی ، كه ڕاستی قسه‌ی ئێمه بسه‌لمێنێ . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و هونه‌رمه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه ، ئه‌و كه‌س ده‌ستی نه‌گرت ، كه‌س رێی نیشاننه‌دا ، خۆی خۆی دروستكرد، خۆی له پێناوی هونه‌ره‌كه‌یدا زۆر زوو سه‌ری هه‌ڵگرت و گه‌یشته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه هونه‌ریه‌مان بۆ بهێڵێته‌وه ، ئێزگه‌ی كوردی به‌غدا ، ئه‌گه‌ر هیچی ئه‌و تۆی نه‌كردبێت ، ئه‌وه‌ی كردووه كه عه‌لی مه‌ردان به زندوێتی بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده بهێڵێته‌وه‌و وه‌ك سه‌دان هونه‌رمه‌ندو مه‌قامزانی دیكه‌ی كورد له ناو نه‌چن . له‌م وتاره كورته‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت ئاوڕ له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا بده‌ینه‌وه‌و لانی كه‌م گه‌ر به نیوه‌چڵیش بێت هه‌ندێك ئه‌مه‌كداری ئه‌و بكه‌ین . مناڵیه‌كی پڕ ئازار عه‌لی مه‌ردان له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا باسی مناڵی و به‌دبه‌ختی خۆی ده‌كات ، ئه‌و له گه‌ڵای پایزدا هه‌رچی هاتوه به‌بیریدا باسی كردووه ، من له‌م نووسینه‌دا نامه‌وێ بچمه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌و ده‌مه‌وێ قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه ده‌شێت ئه‌و مناڵیه ، ئه‌و بار‌و دۆخه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌قینه‌وه هونه‌ریه بووبێت ، عه‌لی مه‌ردان وه‌ك له دایك بوون له ساڵی 1904 له كه‌ركوك دایك بووه، منداڵییه‌كی پڕ ئازار‌و ناخۆش ژیاوه ، له نێوان كه‌ركوك و له‌یلاندا هه‌میشه له هاتوچۆدا بووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریه‌وه خاڵۆی راستی له گه‌ڵ ناكات و به‌ڵێنه‌كه‌ی ناباته‌سه‌ر كه پێیداوه «خاڵۆی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی ده‌داتێ كچێكی خۆی بداتێ « ، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆیه‌كی سه‌رهه‌ڵگرتن و رۆیشتنێتی بۆ هه‌فته‌غارو له‌وێوه بۆ به‌غدا . مناڵی عه‌لی مه‌ردان ده‌كه‌وێته سه‌رو به‌ندی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و ئه‌و بار‌و دۆخه‌وه كه ئینگلیز دێت و عوسمانیه‌كان هه‌ڵدێن ، ئه‌و سه‌رده‌مه قات و قڕی و گرانی ده‌بێت ، ئه‌وانیش ده‌سكورت و به‌له‌نگاز ده‌بن ، هه‌موو ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه دواتر له سیما‌و ده‌نگی عه‌لی مه‌ردانا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه‌و ئه‌و عه‌لی مه‌ردانه‌ی لێده‌رده‌چێت ، كه جگه له به جێهێشتنی زیاتر له هه‌زارگۆرانی و مه‌قام كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی دوای خۆیه‌وه ده‌بێت . گه‌ڕان به دوای ئومێدا عه‌لی مه‌ردان ده‌یه‌وێت له‌و بار‌و دۆخه ناجۆره‌ی هه‌یه خۆی ده‌رباز بكات و شوێنگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تروسكای هیوای لێوه ده‌ركه‌وێت ، كه ده‌چێته‌داقوق به نیازی ئه‌وه ده‌ڕوات هه‌ندێك پاره پاشه‌كه‌وت بكات و به دووی ئه‌و ئومێده‌دا بگه‌ڕێ ، له‌وێ ماڵی ئه‌و خزمه‌ی كه ئه‌وی لێده‌بێت تووشی ڕوداوێك ده‌بن و خزمه‌كه‌ی ده‌كوژرێت ، ئه‌ویش ناگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌و له‌یلان و كه‌ركوك و ملی رێ ده‌گرێت به‌ره‌و به‌غدا ، ئه‌مانه‌ی هه‌موو له یاده‌وه‌ریه‌كانی خۆیدا باس كردووه ، به‌غدا و دواتر رادیۆی كوردی به‌غدا بۆ ئه‌و ده‌بنه ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه لێیه‌وه ده‌چێته هه‌موو ماڵێكی كورد‌و عێراقه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنی مه‌قام لای ئه‌و كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و منداڵیه‌ی كه‌ركوك و له‌یلان و گوێگرتن له مه‌قاماتی ئه‌و سه‌رده‌مه كه ئه‌و كاته له دیوه‌خانه‌كان و ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی كه‌ركوك و له‌یلاندا باوی بووه . له به‌غدا سه‌ره‌ڕای سه‌ختی ژیان ، سه‌ره‌ڕای راكردن به دووی نان و بژێویدا لایه‌نه هونه‌ریه‌كه‌ی بیرنه‌كردووه‌و په‌ره‌ی پێداوه ، كه ئێزگه‌ی كوردیش دامه‌زراوه ئه‌و له یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و ئێزگه‌یه‌بووه، به‌مه‌ش بووه‌به ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار‌و ناسراو ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له به‌غدا له نێو كه‌ش و هه‌وای مه‌قاماتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا پێگه‌یشتووه‌و ده‌ركه‌وتوه ، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئومێده بووه كه به دوایدا رۆیشتووه، ئه‌و ئومێده‌ی هه‌ر له 15 ساڵیه‌وه له هه‌ناویدا سه‌وز بووه‌و حه‌زی كردووه ، وه‌ك ئه‌انه‌ی پێش خۆی له ته‌كیه‌و دیوه‌خانه‌كاندا رێزی لێبنرێت و گه‌وره سه‌یر بكرێت . باخچه‌ی شاعیران عه‌لی مه‌ردان 77 ساڵ ژیاوه له 1904 بۆ 1981 ، له‌و ته‌مه‌نه‌دا نزیكه‌ی 40 ساڵی گۆرانی وتووه ، له‌و 40 ساڵه‌دا زیاتر له 1000گۆرانی و مه‌قامی چڕیووه ، شیعری زۆربه‌ی زۆری شاعیرانی كوردی كردووه به مه‌قام و گۆرانی ، خۆی باسی ئه‌وه ده‌كات كه هیچ شاعیرێكی بیر نه‌كردووه، به‌م كاره‌ی عه‌لی مه‌ردان زیاتر وه‌ك باخچه‌یه‌كی شیعری ده‌رده‌كه‌وێت ، باخچه‌یه‌ك كه شیعری هه‌موو شاعیره‌كانی كوردی تیایه ، له‌وه ده‌چێت عه‌لی مه‌ردان به ئامانج ئه‌وه‌ی كردبێت ، ره‌نگه ئامانجه‌كه هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌موو شیعری شاعیران به‌رێته نێو گۆرانی و مه‌قامی كوردیه‌وه ، ره‌نگه ئامانجه‌كه ئه‌وه‌ش بووبێت كه توانای ئه‌و شاعیرانه تاقیبكاته‌وه‌و توانا شیعریه‌كه‌یان بخاته به‌رده‌م گوێگرانی كورد ، بۆ نمونه شیعری ئه‌ی مانگی بێكه‌سی شاعیری ئه‌وه‌نده مامۆستایانه چڕیوه ، كه زۆرێك له‌وانه‌ی ئه‌و مه‌قامه‌یان گوێ لێبووه دواتر وێڵی دیوانه‌كه‌ی بێكه‌س بوونه . عه‌لی مه‌ردان زۆر ئاوه‌زیانه ده‌ستی بۆ شیعری شاعیران بردووه‌و هه‌وڵی داوه ئه‌و شیعرانه هه‌ڵبژێرێت كه ده‌توانن كاربكه‌نه سه‌ر دڵی بیسه‌ر ، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی له نێوان شاعیران و خه‌ڵكدا دروستكردووه ، ئه‌م هۆشیاریه له هه‌ڵبژاردنی ده‌قی شیعریدا په‌یوه‌سته به رۆشنبیریه‌كی به‌رزه‌وه ، جێی داخه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دوور‌و درێژه ئێستا هونه‌رمه‌ندی كورد زۆر بایه‌خ به ده‌ق نادات و به هه‌مان هۆشیاری مامۆستا عه‌لی مه‌ردانه‌وه ده‌قی شیعری هه‌ڵنابژێرێت . زۆرێك له شاعیرانی كورد قه‌رزاری مامۆستا عه‌لی مه‌ردانن ، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كه شیعره‌كانیانی به ده‌نگ و ئاواز چڕیووه . پیاوێكی له بیر كرا‌و هه‌میشه قسه‌یه‌كی باو هه‌یه ده‌وترێت ئه‌گه‌ر فڵان كه‌س كورد نه‌بوایه ئێستا پایه‌و ناوبانگێكی تری ده‌بوو ، ئه‌م قسه‌یه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، گوایه كورد به‌رانبه‌ر داهێنه‌روئه‌فرێنه‌رانی خۆی كه‌مته‌رخه‌مه ، ره‌نگه من ئه‌وه ببه‌ستمه‌وه به هۆیه‌كی دیكه‌وه ، نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و فۆڕم و چوار چێوه هۆیه‌كی گرنگی ئه‌وبابه‌ته‌یه ، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و چوار چێوه‌مان هه‌بوایه ، بڕواناكه‌م بار‌و دۆخه‌كه به‌و جۆره با ، هه‌ڵبه‌ت وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش له‌و باره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌مه ، بیرمه پاره‌یه‌كی زۆر خه‌یاڵی بۆ یادێكی جگه‌رخوێن خه‌رجكرا ، ئێمه له كه‌ركوك به یه‌ك له سه‌دی ئه‌و پاره‌یه چالاكی گه‌وره‌مان ده‌كرد ،» قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه بۆ ئه‌وه بۆ جگه‌ر خوێن كرا ، قسه له‌سه‌ر ئیشكردنه بۆ ئه‌وانی تر « له‌و هه‌موو ماوانه‌دا یادێكی شایسته به عه‌لی مه‌ردان نه‌كراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك له بیركراوێك هاتوه‌ته به‌رچاو . ده‌بوو ئێستا ئه‌و پیاوه دكتۆرا‌و ماسته‌ری له‌باره‌وه هه‌با ، ده‌بوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ناوه‌ندی تایبه‌ت به ناوی ئه‌وه‌وه هه‌بوایه بۆ مه‌قام و گۆرانی ، راسته له كه‌ركوك چه‌ند هه‌نگاوێك نراوه ، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له ئاستی ئه‌ودا نه‌بوونه‌و ناوه‌نده‌كه‌شی له كه‌ركوك له بیر كراوه وه‌ك چۆن خۆی له بیر كراوه ، ده‌بوو هه‌مووساڵێك له ساڵیادی مه‌رگ یان له دایكبوونی ئه‌ودا فێستیڤاڵی تایبه‌ت به هونه‌رو میوزیك و مه‌قام و گۆرانی به‌ڕێوه چووباو خه‌ڵاتی عه‌لی مه‌ردان هه‌با ساڵانه بۆ باشترین هونه‌رمه‌ندی كورد ، لام وایه ئه‌و كارانه هیچی ئه‌وتۆی تێناچێت ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری هه‌بێت . هۆیه‌ك بۆ خۆ پڕ كردن كاتێ كه‌ركوك رزگار كرا‌و بته‌كانی سه‌دام هاڕه‌یان كرد ، ئه‌گه‌ر چی ئازادكردنه‌كه هه‌رگیز به كامی دڵی ئێمه نه‌بوو ،له چه‌قی شار‌و نزیك مه‌جیدیه شوێنێكیان ناونا كتێبخانه‌ی عه‌لی مه‌ردان و دیوار به‌ندێكیشیان دروستكرد ، سه‌ره‌تا من زۆر دڵخۆش بووم به‌و كاره‌و ئومێدم خواست په‌ره‌ی پێبدرێت ، كه‌چی دواتر هه‌م كتێبخانه‌كه‌و هه‌م دیوار به‌نده‌كه‌ش نه‌مان و ئه‌و شوێنه‌ش كرایه شوێنێكی بازرگانی ، دره‌نگتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ناوی عه‌لی مه‌ردان له‌و شوێنه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی به كار هاتووه، عه‌لی مه‌ردان خۆی له گۆرانیه‌كدا له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت : ته‌ماشا چ زه‌ردو له‌ڕو ره‌نگ بڕاوم وه‌كو داری بێ ئاو شكسته‌و شكاوم ئه‌و نه‌له ژیاندا حه‌سایه‌وه نه‌له دوای مردنه‌كه‌شی ، هه‌ربۆیه دوای مردنه‌كه‌ی له بری خزمه‌ت و یادكردنه‌وه ناوه‌كه‌ی به كار هێنرا بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی چه‌ند كه‌سێك ، خۆزگه شاره‌وانی كه‌ركوك له‌و بابه‌ته‌ی ده‌كۆڵیه‌وه‌و ئه‌و شوێنه‌ی بۆ مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و هونه‌ری كه‌ركوك ده‌گێڕایه‌وه . ئه‌و رۆمانه‌ی ماوه بنوسرێ چه‌ند ساڵێكه ده‌مه‌وێ ژیانی عه‌لی مه‌ردان ، ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی تێیدا ژیاوه ، ئه‌و مه‌ینه‌تی و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ری هاتووه ، سه‌ركه‌وتنه‌كان و ناوبانگه‌كه‌ی بكه‌مه رۆمان ، بۆئه‌مه چه‌ند جار هه‌نگاوم هه‌ڵهێناوه‌و په‌شیوان بوومه‌ته‌وه ، ره‌نگه هۆیه‌كی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه ئه‌وه بووبێ ، كه ره‌نگه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و كاره نه‌هاتبم، عه‌لی مه‌ردان ده‌بوو ئێستا رۆمان و زنجیره‌ی درامای تایبه‌ت له باره‌یه‌وه هه‌با . نه‌مری بۆ ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌و یادی هه‌میشه پیرۆز .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure