گۆرانیبێژ میڵ بی ئه‌ندامی گروپی "سپایس گیڵز" وتوویه‌تی كه دووباره ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گۆرانی وتن. له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌ی تی تیڤی گۆرانیبێژ میڵ بی ئه‌ندامی گروپی "سپایس گیڵز "وتوشیه‌تی: هه‌رپێنج كچه‌كه‌ی گروپه‌كه ئاماده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌و رازیبوونیان ده‌ربڕیوه‌و له كۆتاییدا ئێمه خوشكین و ئه‌وه‌ی پێیدا تێپه‌ڕین ماوه‌یه‌كی زۆر نایاب بوو بۆیه دووباره ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ته‌نها رازیكردنی یه‌كێكیان قورسبوو ئه‌ویش فیكتۆریا بێكهامه به‌ڵام رازی بوو. گروپه‌كه جگه له "میڵ بی_ سكێری سپایس" هه‌ریه‌ك له فیكتۆریا بێكهام "بوشسپایس" و میلانی شیزلولم "سپۆرتی سپایس" و جێری هۆرنه‌ر"جینجه‌ر سپایس" له‌خۆده‌گرێت. فرۆشی ئه‌لبومه‌كانی گروپه‌كه كه له ساڵی 1994 دامه‌زراوه گه‌یشته ملیۆنه‌ها، هه‌روه‌ها چه‌ندین گۆرانی سینگڵیان هه‌یه وه‌ك "وانابی" و "سه‌ی یوو وڵ بی زێر" له پێشه‌نگی لیسته‌كانی فرۆشتندا بوو له جیهاندا. هالیوڵ له ساڵی 1998 له گروپه‌كه جیابوه‌وه‌و له ساڵی 2000 پاش ئه‌لبومی" فۆرێڤه‌ر" گروپه‌كه به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure