ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوسه‌ره‌كانتان دڵخۆش بكه‌ن، ئه‌وا چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان هه‌یه كه ده‌بێته شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو (سوپرایز) بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت و دڵخۆشی ده‌كات، دڵنیابه بوونی ئه‌وجۆره كردارانه‌ش وا له هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه سوپرایزت بۆ بكاته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ژیانتان خۆشده‌بێت و عه‌شقه‌كه‌تان بۆ یه‌كتری نوێده‌كه‌نه‌وه. * كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له ده‌ره‌وه‌یه‌و ده‌زانیت ماندووه، تۆ خواردن دروستبكه‌و سفره‌كه بڕازێنه‌ره‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی. * گوڵی بۆ بكڕه‌و وشه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان خۆتانی لێ بنووسه، یان یادگارییه‌كی خۆشی كاتی ده‌زگیرانداری تێدا بنووسه‌و له پشتی ده‌رگای ماڵه‌وه بۆی دابنێ، بۆئه‌وه‌ی كه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه یه‌كه‌م شت ئه‌وه ببینێت و دڵی خۆشبێت. * ئه‌گه‌ر منداڵت هه‌یه دیاری بۆ بكڕه‌و له‌ڕێگه‌ی منداڵه‌كه‌ته‌وه پێشكه‌شی بكه. * چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ رێكبخه‌و ئاره‌زووی چی ده‌كات بۆی جێبه‌جێ بكه. * له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكی ره‌نگاوڕه‌نگ وشه‌ی خۆشمده‌وێیت یان هه‌ر وشه‌یه‌كی تر كه ئه‌و پێیخۆشه بینووسه‌و بیكه‌ره ناو سه‌لاجه‌كه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌یانی كه هه‌ستا بۆ ئاماده‌كردنی نانی به‌یانی كه سه‌لاجه‌كه‌ی كرده‌وه یه‌كه‌م شت ئه‌وه ببینێت و رۆژێكی پڕخۆشی پێكه‌وه به‌سه‌ربه‌رن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure