روئیا نه‌ونه‌هالی بناسه * روئیا نه‌ونه‌هالی له‌دایكبووی ساڵی 1962 ی تارانه. * ئه‌كته‌ری شانۆ‌و سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن. ده‌رچووی كۆلێژی نیگاركێشانی ئاكادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تارانه. * نه‌ونه‌هالی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیندار له‌دایكده‌بێت و ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا به میراتی بۆ من و چوار خوشكه‌كه‌م به‌جێماوه، ئه‌م خۆشه‌ویستییه له ژیانی هاوسه‌ریه‌تی نه‌ونه‌هالیدا چه‌كه‌ره ده‌كات و پاش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رامینی فاروقی گه‌وره دیكۆمێنتسازی ئێرانی گه‌شه‌ده‌كات و به‌رهه‌مه‌كه‌شی كیژۆڵه‌یه‌كی جوانه. * ساڵی 1983 له‌بواری شانۆدا ده‌ست به‌كار ده‌كات. به ئاماده‌بوونی له فیلمی "یار له ماڵ و..." له ساڵی 1987 له ده‌رهێنانی خوسره‌وی سینایی بۆ یه‌كه‌مجار له‌بواری سینه‌ما ده‌ستبه‌كار ده‌كات. * له ساڵی 2002 به‌شداری زنجیره درامای "خه‌وتوو و به‌خه‌به‌ر" ده‌كات و ئه‌مه ده‌بێته هۆی ناوبانگی زیاتر بۆی. * ساڵی 2016 ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی داوه‌رانی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر. نه‌نه‌هالی به به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ناتاشا به‌ناوبانگ بوو. * نه‌ونه‌هالی له‌و ئه‌كته‌رانه نییه هه‌موو وه‌رزێك یان هه‌موو ساڵێك به كارێكی نوێوه بچێته‌وه ناو بواری كاركردنی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن. ئه‌و به شێوه‌یه‌كی سنوردار‌و وشیارانه كاره‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه له بیره‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ناو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌دا كه پێشنیاری نواندنیان ده‌خرێته به‌رده‌ستم یه‌كێكیان دیاری ده‌كه‌م و پاشان هه‌وڵده‌ده‌م به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆم كاره‌كته‌ره‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیمدا ئاوێزان بكه‌م، ئه‌م شێوازه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چیتر ده‌رهێنه‌ره‌كانیش بزانن من له‌كام تایپانه‌دا سه‌ركه‌وتووم و پێشنیاری ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كاركردنی تایبه‌تیم روبه‌ڕوونه‌كه‌نه‌وه. * نه‌ونه‌هالی له هه‌ڵبژاردنی كاره‌كته‌ره‌كانیدا زۆر وردبینه‌و خۆی نهێنی مانه‌وه‌ی له‌ناو بیره‌وه‌ری بینه‌راندا به‌مشێوه‌یه ده‌بینێته‌وه: "حه‌زناكه‌م رۆڵی ژنێكی ده‌سته‌وسان و هه‌ژارو بێچاره به‌رجه‌سته بكه‌م، ته‌نانه‌ت گه‌ر پیاو بوومایه حه‌زم نه‌ده‌كرد رۆڵی پیاوێكی له‌و چه‌شنه به‌رجه‌سته بكه‌م. بینه‌ر حه‌زده‌كات ئاوێته‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانه بێت كه به‌هێزو پته‌و و پۆزه‌تیڤن. خاك – پێشڕه‌و حسێن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure