25/7/2018 04:02 PM

ژیلەمۆی گەرمیان

 

ئەم پێشانگایە گەشتێکە بەنێوئەدەبیات و هونەروکلتوری ناوچەی گەرمیان لەگەڵ ئەو ڕووداوکارەساتانەی لەکوردستاندا ڕویان داوە لە ٣٠ پارچە کاری هونەری جیاوازدا ، کەرەستەی ئەم کارانەش بە گڵی سروشتی ناوچەی گەرمیان دروست کراون ، کەئاماژەیە بەوەی گەرمیان لە هەناوی دا چەندین جوانی و ئێش و ئازار بوونی هەیە.
ژیلەمۆی گەرمیان لە ٢٤تا٢٦ ئەم مانگە لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەگشتییەکانی سلێمانی بەهاوکاری گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی پێشانگای ( ژیلەمۆی گەرمیان)ی بۆ هونەرمەند(شێخ سعید شاکەلی) کردەوە و بەمیوانداری هونەرمەندی سیرامیک (مهابات جمال) بەڕێوەچوو

هونەرمەند شێخ سعید شاکەلی سەبارەت بەم پێشانگایە بەخاکی وت: ئەوکارانەی لەم پێشانگایەدا نمایش کراون لە نێوان سیاسەت و عیشق و عیرفانیەت هەروەها سرووشت لە ناوچەی گەرمیاندایە ، ئەمانە هەمووی ڕاستی ئەمڕۆی ژیانی کۆمەڵگەی کوردین.
سەبارەت بەبەشداری کردنی خانمێک لەم کارەدا وتی:یەکێک لە هۆکارەکان وەک هاندەر بۆ سازدانی ئەم پێشانگایەخاتوو مهابات جمال بووە بۆیە میوانداریم کرد کەکارێک لەم پێشانگایەدا پێشکەش بکات
شێخ سعید شاکەلی ئاماژەی بەوەشدا لەناوچەی گەرمیاندا ژیلەمۆیەک لە ڕۆشنبیری و کاری جوان و هەمەلایەنە هەن ئەگەر گرنگی تەواوی پێبدرێت کارەکان بەئاڕاستەیەکی باشتردا دەڕوات.


ئەم پێشانگایە بە میوانداری هونەرمەندی سیرامیک ( مهابات جمال) بەڕێوەچوو،سەبارەت بە بەشداری کردنی لەم کارە هونەریەدا مهابات جمال وتی: لە ژیلەمۆی گەرمیاندا وەک میوان بەکارێکی هونەری کە مەرکانەیەکە بە دیزاینی فۆلکلۆری کوردی و بەکارهێنانی نەخش و زەغرەفەوهەڵمات کەئەمەش لەناو کوردەوایدا بەکارهاتووە بەشداربووم ، ئەم بەشداری کردنەش لەسەر پێشنیاری مامۆستا سعید شالەکی بوو جێی خۆشحاڵیە لەکاری ئەو هونەرمەندەدا بەشداربم ، بێگومان کارەکانی پڕاوپڕە لە سەلیقەوهونەروجوانی.

ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندوکەسایەتی دیاری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو لەو نێوەندەدا مامۆستا ( عوسمان شانۆ) وەک هونەرمەندێکی شانۆ و بینەری پێشانگاکە وتی: هونەر ئاوێنەی ژیانە ، پێویستە هونەری هەر نەتەوەیەک ڕەنگدانەی خۆشی و ئازاری گەل و نەتەوەکەی تێدا خوڵقابێت بەسەلیقەی ئەو هونەرمەندەی کارەکە دەکات، ئەم کارە هونەریە بە سەلیقەیەکی زۆرجوان و تایبەت ئەنجامدراوە لەچاوی بینەرو لەسەیرکردنی هەریەکە لە کارەکاندا چەندین چیرۆکی هەمەلانە بەدی ئەکرێت وەک عیشق و خۆشەویستی و نەهامەتیەکانی ژیان ، ئەوەی لەم پێشانگایەدا سەرنج ڕاکێش و کارەکەی جوانتر کردووە بەکارهێنانی ئەو گڵە خۆڕسکەیە کەلە ناوچەی گەرمیاندا هەیە.

شێخ سعید شاکەلی
- لەساڵی ١٩٥٥لەشاری کفری لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە و دامەزرێنەری کتێبخانەی گشتی کەلارو کتێبخانە گشتییەکانی کەرکووک بووە
- دامەزرێنەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی کوردستانە
- خاوەنی کتێبی ( مێژووی گەرمیان)ە
- بەشداری چەندین پێشانگای کردووەو خاوەنی ٥ پێشانگای تایبەتە لە سلێمانی،کەرکوک،دهۆک،دەربەندیخان
- خاونی چەندین خەڵات لە کوردستان،عێراق،ئێران


خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved