به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مره‌بادا ده‌گرن و خۆپاراستنی سلێمانی ده‌ڵێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه. به‌گومانی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر (مره‌بای هه‌نجیر، گێلاس و قه‌یسی)دا ده‌گرن و نمونه‌ی مره‌باكه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن بۆ پشكنین. مره‌با ده‌ست به‌سه‌رگیراوه زیاتر له 600 پارچه‌یه له (300 مره‌بای هه‌نجیر، 165 مره‌بای گێلاس و 165 مره‌بای قه‌یسی) پێكهاتووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی. له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی پشكنینیان بۆ كراوه ده‌ركه‌وتوه كه به‌رهه‌مهێنانی مره‌باكه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق نیه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. هه‌رسێ جۆر مره‌باكه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی له‌ناوبراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure