26/7/2018 09:17 AM

سلێمانی.. بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی به‌سه‌رچوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مره‌بادا ده‌گرن و خۆپاراستنی سلێمانی ده‌ڵێت شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

به‌گومانی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر (مره‌بای هه‌نجیر، گێلاس و قه‌یسی)دا ده‌گرن و نمونه‌ی مره‌باكه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن بۆ پشكنین.

مره‌با ده‌ست به‌سه‌رگیراوه‌ زیاتر له‌ 600 پارچه‌یه‌ له‌ (300 مره‌بای هه‌نجیر، 165 مره‌بای گێلاس و 165 مره‌بای قه‌یسی) پێكهاتووه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی.

له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی سلێمانی پشكنینیان بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی مره‌باكه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی عێراق نیه‌، بۆیه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین.

هه‌رسێ جۆر مره‌باكه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی له‌ناوبراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved