نه‌خۆشی پاقله، بریتییه له نه‌بوونی ئه‌نزیمێك له خڕۆكه سووره‌كانی خوێندا كه ده‌یانپارێزێت له شیبوونه‌وه له‌كاتی خواردنی هه‌ندێك جۆر خواردن و ده‌رمان، یان له‌كاتی هه‌وكردن به ڤایرۆس و به‌كتریا. سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: ئه‌وجۆره نه‌خۆشییه له باوانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ منداڵه‌كانی له‌ڕێگه‌ی كڕۆمۆسۆمی (X) ه‌وه، كه‌واته منداڵی كوڕ زۆرتر توشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت به‌وپێیه‌ی ته‌نها یه‌ك كڕۆمۆسۆمی X ی هه‌یه، به‌ڵام بۆ توشبوونی كچ پێویسته هه‌ردوو كڕۆمۆسۆمه‌كه هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه بن یان یه‌كێك له كڕۆمۆسۆمه‌كان چالاك نه‌بێت. نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌متر نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌ون له حاڵه‌تی هه‌بوونی نه‌خۆشیه‌كه‌شدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتن به یه‌كێك له‌م ڕێگایانه ده‌بێت: 1- له منداڵی تازه له‌دایكبوودا به‌شێوه‌ی زه‌ردوویی و كه‌مخوێنی ده‌رده‌كه‌وێت. 2- له گه‌وره‌دا زه‌ردوویی ده‌گرێت و خوێنی كه‌م ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ‌و ڕه‌نگی پێستی كاڵ ده‌بێت و ڕه‌نگی میزه‌كه‌ی تۆخ ده‌بێت له‌دوای خواردنی یه‌كێك له‌و خواردن یان ده‌رمانانه‌ی له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین، یان هه‌وكردنی هه‌بێت. 3- زۆر‌و كه‌م ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان ده‌گۆڕێت به‌گوێره‌ی جۆری خواردن و ده‌رمانه‌كه، بڕی خواردنه‌كه یان بڕی ده‌رمانه‌كه، یان بڕی نه‌بوونی ئه‌نزیمه‌كه له منداڵه‌كه‌دا. 4- له‌كاتی خواردنی ئه‌م خواردن و ده‌رمانانه‌دا شیبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كان دروستده‌بێت: * هه‌ندێك جۆر ده‌رمان وه‌كو هه‌ندێك دژه‌به‌كتریا، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری مه‌لاریا، ئه‌سپرین، پاراسیتامۆڵ. * هه‌ندێك مادده‌ی كیمیایی وه‌ك به‌نزین و نافسالین. * هه‌وكردنی به‌كتریا یان ڤایرۆس. 5- ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وجۆره نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه به خواردنی پاقله توشی كه‌مخوێنی ده‌بن، ئه‌گه‌ری هه‌یه به بۆنی باقله‌ش توشبن. 6- هه‌ندێك خواردن و خواردنه‌وه‌و ده‌رمانی تر هه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه خوێن شی بكاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك پاقله هۆكاری سه‌ره‌كی نییه وه‌كو: نیسك، فاسۆلیا، نۆك، گه‌نمه‌شامی، كاتشاپ، خواردنی موعه‌له‌ب، شه‌ربه‌تی گیراوه، ئاوی بیر، خه‌نه، ئیندۆمی، مه‌عجونی ددان، دۆشاوی ته‌ماته، چا.. 7- ئه‌و نه‌خۆشییه چاكبوونی نیه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بووندا نیشانه‌كانی كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه به‌هۆی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی خوێنه‌وه بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن. چاره‌سه‌ر * پێویسته ئه‌و دایك و باوكانه‌ی منداڵه‌كه‌یان نه‌خۆشی پاقله‌ی هه‌یه زۆر ئاگاداری منداڵه‌كه‌یان بن له خواردنی ئه‌و شتانه، هه‌روه‌ها له‌كاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه به پزیشكه‌كه بڵێن كه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه، به‌رده‌وام ئاگاداری ڕه‌نگی پێستی، له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی میزی نه‌خۆشه‌كه بن. * هه‌ركاتێك هه‌ستتكرد منداڵه‌كه‌ت ره‌نگی زه‌رده یان میزه‌كه‌ی ره‌نگی تۆخه یان بێهێزه، راسته‌وخۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان بكه بۆ پشكنین، چونكه گه‌ر خوێنی منداڵه‌كه زۆر كه‌می كردبوو، ئه‌وا ده‌بێت به زووترین كات خوێن وه‌ربگرێت. * گه‌ر باوك و دایك ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌بوو یان كه‌سی نزیكیان هه‌یبوو، ئه‌وا ده‌توانن پشكنینی خوێن بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت بزانن ئه‌و ئه‌خۆشییه‌یان هه‌یه یان نا، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بپارێزن له‌و خواردن و ده‌رمانانه. * بۆ ئاماده‌كردنی یاپراخ پاقله به‌كارنه‌هێنن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure