هێلكه‌ی مریشك به خواردنێكی تایبه‌تی هه‌ژمارده‌كرێت بۆ مرۆڤ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆتینێكی تێدایه ئاسان هه‌رس ده‌كرێت و چه‌ندین ڤیتامیناتی جیاوازی تێدایه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كیمیایی تێدایه له‌ش پێویستی پێیه‌تی. به‌ڵام چۆن ئه‌و هێلكه‌یه دیاری بكه‌ین كه زۆرترین سوودی بۆ له‌ش هه‌بێت به كه‌مترین زیان؟ مرۆڤ به‌وه راهاتووه هێلكه له‌سه‌ر جۆری ره‌نگی جیابكاته‌وه، هه‌ندێك ده‌ڵێن هێلكه‌ی قاوه‌یی سوودی زیاتره له هێلكه‌ی سپی، له‌كاتێكدا كه‌سانێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ڵێن، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن ره‌نگی توێكڵی هێڵكه په‌یوه‌ندی به جۆری مریشكه‌كه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه مریشكی په‌ڕ سپی هێلكه‌ی سپی ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌موو جۆره‌كانی تری مریشك هێلكه‌ی قاوه‌یی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه په‌یوه‌ندی به‌و شتانه‌وه هه‌یه كه مریشكه‌كه ده‌یخوات، ئه‌گه‌ر خواردنه‌كانی رێژه‌یه‌كی زۆر كارۆتینی تێدابوو، ئه‌وا ره‌نگی زه‌ردێنه‌ی نزیك ده‌بێت له ره‌نگی پرته‌قاڵی. له‌كاتی هێلكه كڕیندا پێویسته ئاگاداری به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌كه بن و هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی توێكڵی هێلكه‌كه، چونكه هه‌ر درزێك له هێلكه‌كه‌دا بوونی هه‌بێت ئه‌وا ده‌رگایه‌كه بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی به‌كتریا كه ده‌بێته هۆی خراپبوونی هێلكه‌كه پێش به‌سه‌رچوونی به‌رواری به‌رهه‌مهێنانی. پێویستیشه هێلكه له سه‌لاجه‌دا دوور له به‌رهه‌مه‌كانی تر هه‌ڵبگیرێت و باشتره پێش به‌كارهێنان بشۆرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریای سالمۆنێلای پێوه نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و مادده‌ی پاراستنانه‌ی كه به‌سه‌ر رووی هێلكهكهوهیه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure