پاش ئه‌وه‌ی كه‌مانچه‌یه‌ك له دوكانێكی ئه‌نتیكه به‌بڕی 50 دۆلار فرۆشرا، ده‌ركه‌وت به‌هاكه‌ی 5 هه‌زار جار له‌و نرخه زیاتره. فه‌رمانبه‌رێكی نوێی دوكانی ئێل بی سی بۆ بارمته‌كردنی شتومه‌ك له سۆمهرفیڵ، نه‌یده‌زانی كه چی كڕیوه كاتێك بڕی 50 دۆلاری دابوو له به‌رامبه‌ر كڕینی كه‌مانچه‌یه‌كی فهردیناندۆ گاگلیانۆ كه كاری ده‌سته‌و له ساڵی 1759 به‌رهه‌مهێنراوه‌و به‌های 250 هه‌زار دۆلاره. خاوه‌نی دوكانه‌كه دیلان مكدیرمیت وتویه‌تی: ته‌نها كه‌وانه‌كانی كه‌مانچه‌كه نرخیان 16 بۆ 18 هه‌زار دۆلاره. پۆلیس وتویه‌تی: كه‌مانچه‌كه دزرابوو له خاوه‌نه راستیه‌كه‌ی و پاشان بۆی گه‌ڕێنرایه‌وه، فرۆشیاره‌كه هیچ تۆمارێكی تاوانی نیه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌كه‌ین. خاوه‌نی دوكانه‌كه وتوشیه‌تی: له‌مه‌ودوا فه‌رمانبه‌ره‌كانمان داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئامێری موزیكی ده‌هێنن بۆ فرۆشتن كه‌مێك ئامێره‌كه بژه‌نن پاشان لێیدهكڕن، تا بزان ئامێره‌كه هی خۆیانه یان دزراوه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure