ئاسایشی ئابوری ده‌ست به‌سه‌ر سێ جۆر چپسی دوو به‌رواردا ده‌گرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابورییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چپسی (فروزن، كۆڵانه‌كانی پشته‌وه‌و سنافر)دا گیراوه و ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌ت كراوه. وتیشی: هه‌رسێ جۆره چپسه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه پشكنینی بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه به‌پێی رێنمایی عیراقی به‌رواره‌كانی رێگه‌پێدراو نیه، بۆیه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین. راشیگه‌یاند: بڕی ئه‌و چپسه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له شه‌ش شلیفه، به بڕیاری قائیمقام و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراوه. ئازاد نه‌بی داوا له دایكان و باوكان ده‌كات زیاتر ئاگاداری ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بن كه منداڵه‌كانیان له دوكان و ماركێتی كۆڵانه‌كان ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی قائمقامیه‌تی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure