یه‌كێك له‌و حاڵه‌ته بێزاركه‌رو به‌ئازارانه‌ی كه زۆربه‌مان توشی بووین، برینی ناو ده‌مه. له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه، د.سۆران محه‌مه‌د پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی هۆكارو چاره‌سه‌ری به سایتی خاك راگه‌یاند: زۆر هۆكار هه‌یه كه ده‌بنه هۆی درووست بوونی برینی ناوده‌م، له‌وانه‌ش: 1- قه‌له‌قی و په‌ستانی ده‌روونی. 2- نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس به‌تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌و كۆڵۆن. 3- خواردنی گه‌رم و شیرینه‌مه‌نی زۆر. 4- خواردنه‌وه‌ی مادده كهولیه‌كان و جگه‌ره. 5- بایه‌خدانی كه‌م به پاكوخاوێنی ناو ده‌م و ددانه‌كان. 6- برینداربوونی ناو ده‌م و زمان به‌هۆی فلچه‌و ددانه‌كانه‌وه. چاره‌سه‌ر: 1- ستیرۆیده‌كان به‌شێوه‌ی مه‌عجونی تایبه‌ت وه‌ك Kenalog oral paste 2- هه‌ندێك سپرا كه جگه له ستیرۆیده‌كان لیدۆكاینی تێدایه وه‌ك Anginovag spry خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure