29/7/2018 03:56 PM

بۆ ئەو کەسانە کرایەوە کە زۆر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن

یەکەم نەخۆشخانەی پزیشکی لە بەریتانیا کرایەوە بۆ ئەو کەسانەی کە خوویان گرتووە بە زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە و چارەسەرکردن بە خۆڕاییە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی « sayidaty» پاش ئەوەی هەست بە مەترسییەکانی زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت کرا لە لایەن گەورە و منداڵەوە وەک جۆرێکی هۆگربوون دیاریکراو و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە فەرمی بڕیاری کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی دا چونکە ئەگەری هەیە ئەم هۆگربوونە کاریگەری زۆری لەسەر مێشک هەبێت.
یەکێک لە پزیشکەکانی لەو نەخۆشخانەیە کاردەکات دڵنیایی ئەوەی کردەوە کە زۆرێک لە منداڵ و تەنانەت گەورەکانیش ناتوانن بە هیچ شێوەیەک و تەنانەت بۆ چەند خولەکێکیش واز لە مۆبایلەکانیان بهێنن، ئەمە تەنانەت کاریگەری کردووەتە سەر سیستمی خۆراک و خەوتنیان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان.
ئەم نەخۆشخانەیە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بە بێ ئینتەرنێت و مۆبایلەکانیان بن، چەند سەنتەرێکی دیکەی لەم جۆرە هەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڵام بە خۆڕایی نییە و هەموو کەس ناتوانێت سەردانی بکات.

خاك- ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved