ڤیتامین (A) به هۆی ئه‌م ڤیتامینه‌وه‌یه‌یه مرۆڤ ده‌توانێت به شه‌و و ڕۆژ به جوانی شته‌كان ببینێت و هه‌ر ئه‌و ڤیتامینه‌شه پێست ده‌پارێزێت له‌مه‌ترسییه‌كانی تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی، ئه‌م ڤیتامینه گه‌شه‌ی ئێسكه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات، هه‌موو مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه پێویستی به (0.8 بۆ 1 میلیگرام له ڤیتامین (A) هه‌یه كه له گوێزه‌ر و گۆشتی مریشك و جگه‌ری گوێره‌كه‌دا هه‌یه. بیوتین ڤیتامین بیوتین به‌رپرسه له باشر راگرتنی پێست و نینۆك و قژ، هه‌موو كه‌سێك پێویستی به‌وه‌یه كه ڕۆژانه (30بۆ 60) میكرۆگرام له‌و ڤیتامینه وه‌ربگرێت، هه‌ركه‌سیش كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌ی هه‌بێت قژی ده‌وه‌رێت و زوو زوو پێستی هه‌و ده‌كات و ئاره‌زووی بۆ خواردن كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ری گێژده‌خوات و نیشانه‌كانی خه‌مۆكیشی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م ڤیتامینه به زۆری له زه‌ردێنه‌ی هێلكه و پاقله‌ی سۆدانی و فستق و گوێزه‌ردا هه‌یه. ڤیتامینB1 ئه‌م ڤیتامینه گرنگه بۆ دروستكردنی وزه و كۆئه‌ندامی ده‌مار و دروستكردنی خوێن، مرۆڤ ڕۆژانه پێویستی به (6.0 بۆ 4.1) میلیگرام له‌م ڤیتامینه هه‌یه و كه‌مبونی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خوێن و تێكچوونی گۆڕینی شه‌كر له خوێندا، هه‌روه‌ها جۆره پشێوییه‌كیش له گواستنه‌وه‌ی ئاماژه ده‌ماریییه‌كانیشدا دروست ده‌كات ئه‌م ڤیتامینه به ڕیژه‌یه‌كی زۆر له پاقله‌ی سۆیادا هه‌یه. ڤیتامین B6 زۆرجار پێیده‌وترێت پیرۆدۆكسین و ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له دروستكردنی پرۆتینه‌كان و گۆرینی شه‌كر له خوێندا، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه بڕی (1 بۆ5.1) میلیگرام له‌و ڤیتامینه وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریی له جه‌سته‌ی بكات، كه‌میی ئه‌و ڤیتامینه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن‌و كه‌مخوێنی‌و هه‌وكردنی پێستن ئه‌م ڤیتامینه له پاقله‌ی سۆیا و ماسی ساردین و په‌تاته‌دا هه‌یه. ڤیتامین B12 ئه‌م ڤیتامینه پێشده‌وترێت (كوبالمین) كه گرنگه بۆ بونیاتنانی خوێن و دابه‌شبوونی خانه‌كان و سیستمی ده‌ماریی، مناڵان پێویسته ڕۆژانه 2 مایكرۆگرام له‌م ڤیتامینه وه‌ربگرن و گه‌وره‌ش پێویسته 3 مایكرۆگرام وه‌ربگرن، ئه‌م ڤیتامینه له په‌نیری زۆر چه‌ور و جۆره ماسییه‌كدا هه‌یه كه به (رنجه) ناسسراوه . ڤیتامین C ئه‌م ڤیتامینه خانه‌كان له‌ته‌نۆلكه زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزێت‌و گرنگیشه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئاسن له ڕیخۆڵه‌كاندا، به‌رپرسه له به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان پته‌وكردنیان و به‌رپرسه له‌گۆڕینی كۆلیسترۆڵ له خوێندا، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه 100 میلیگرام له‌و ڤیتامینه بخوات، كه‌مبونی ئه‌و ڤیتامینه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ زوو سه‌رمای بێت و تووشی هه‌وكردنی جۆر به جۆر بێت و پوكی توشی خوێنبه‌ربوون بێت و ددانه‌كانی هه‌ڵوه‌رێن و كه شوێنێكی بریندار بو دره‌نگ خوێنی لێ بێت و جومگه‌كانی هه‌و بكات و ماسولكه‌كانی لاواز بن. مه‌عده‌نووس بڕێكی زۆری له‌و ڤیتامینه تێدایه. ڤیتامین D ئه‌م ڤیتامینه به‌رپرسه له‌دروستكردنی ئێسك و به‌هێزكردنی ئێسك و كاری ماسولكه‌كان و ده‌مار. ڤیتامین D به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه له‌سه‌ر پێستمان دروست ده‌بێت و هه‌موو مرۆڤێك پێویسته ڕۆژانه بڕی 20 میكرۆگرام له‌و ڤیتامینه وه‌ربگرێت كه زۆرتریش له هێلكه‌ی مریشك و ماسی سه‌له‌مون و هه‌ندێك جۆری ماسی تردا هه‌یه. ڤیتامین E ئه‌م ڤیتامینه گرنگه بۆ سیستمی به‌رگری له‌ش، هه‌روه‌ها ته‌نه زیانبه‌خشه‌كان ده‌گرێت و له ناوی ده‌بات، هه‌روه‌ها گرنگه بۆ پرۆسه‌ی خۆراك گۆرین و كاری كۆئه‌ندامی ده‌مار، پێویسته هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه 12 ملیگرام له‌م ڤیتامینه بخوات ، زه‌یتی زه‌یتون بڕێكی باشی ئه‌و ماده‌یه‌ی تێدایه. ڤیتامین K له كاتێكدا مرۆڤ شوێنێكی بریندار ده‌بێت یان نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربونی نه‌وه‌ستێت، به مانای ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌و ڤیتامینه‌ی كه‌مه، پیاوان له ڕۆژێكدا پێویستیان به 80 میكرۆگرامه و ژنانیش پێویستیان به 65 میلی گرامه و مناڵان‌یش پێویستیان به 10 مایكرۆگرامه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك له كێشی له‌ش، ئه‌م ڤیتامینه له سپێناخدا زۆره. ترشی فۆلیك یان فۆلیك ئه‌سید ئه‌مه پێی ده‌وتریت ڤیتامینی جینات، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه له بونیادنانی(DNA)جگه له زۆربوونی خانه‌كان له له‌شدا و دروستكردنی سیستمی ده‌ماریی و سیستمی خوێن، كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له كاتی دووگیانیی دایكدا ده‌بێته هۆی ناته‌واوی سیستمی ده‌ماریی كۆرپه‌له، گوڵه به‌ڕۆژه و جگه‌ری مریشك و بڕێكی زۆر ئه‌و ترشه‌یان تێدایه سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure