زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌ویی یه له جیهاندا چونكه سك و ورگ یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا كۆده‌بێته‌وه و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ ، له هه‌مان كات دا ڕزگار بوون له قه‌ڵه‌وی ورگ كارێكی ئاسان نیه‌و له‌شوێنه‌كانی تر زه‌حمه‌تره، هه‌روه‌ها كه‌سانكی زۆر هه‌ن كه كێشیان ئاسایی یه یان كه‌مێك زیاتره به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌یی ورگیان هه‌یه. گرنگترین هۆكاره‌كانی زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ چین و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی/پسپۆڕی زانستی خۆراك‌و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ووتی: ١- هۆكاری بۆماوه‌یی : بوونی قه‌ڵه‌وی ورگ له ناو یه‌كێك یان زیاتر له ئه‌ندامانی خێزان ٢- كه‌می جووڵه و وه‌رزش نه‌كردن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كاتی ده‌وام یان به‌دیار كۆمپیوته‌ر‌و مۆبایل‌و ته‌له‌فزێونه‌وه ڕۆژانه ته‌نانه‌ت به‌ڕێجیمی قورسیش بێ وه‌رزش زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت له قه‌ڵه‌وی ورگ ڕزگار ببیت ٣- ناڕێكی له كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن و خواردنی ناته‌ندروست وه‌ك خواردنی شیرینی‌و چه‌وری‌و خواردنه‌وه گازی‌و كحولیه‌كان و برنجی سپی‌و ئاردی سفر و به‌كارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دریجی ڕووه‌كی بۆ چێشت لێنان ٤- شێوازی هه‌ڵه له خواردنی ڕۆژانه وه‌ك – خواردنی فاست فوود وه‌ك هه‌مبه‌رگر و گه‌س و پیتزا ـ خواردن ڕاسته‌وخۆ یان ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش خه‌و شه‌وانه. ـ خواردن به په‌له ــ پاڵ كه‌وتن ڕاسته‌وخۆ پاش خواردن. ٥- نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو و وشك بوونه‌وه‌ی له‌ش چونكه ئاو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌سوتانی چه‌وری و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی بێهێزی و زوو هیلاك بوون له‌كاتی وه‌رزش و كه‌می جووڵه ٦- دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی زۆر ده‌بێته هۆی زیاد بوونی سترێس هۆرمۆنه‌كان به تایبه‌ت كۆرتیزۆن ٧- كه‌م خه‌ویی‌و شه‌ونخوونی ده‌بێته هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆن ٨- نه‌خواردنی بڕی پێویست له‌مادده ڕیشاڵه‌كان كه له سه‌وزه و میوه و ئاردی بۆر و برنجی بۆردا زۆر هه‌یه ٩- نه‌خواردنی بڕی پێویست ئه‌و خۆراكانه‌ی پڕۆتینیان تێدایه چونكه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی هۆرمۆنی ( NYP ) هۆی زیاتر بوونی هه‌ست كردن به برسیه‌تی ١٠ـ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنیان تێدایه وه‌ك هه‌ندێ ده‌رمانی ڕه‌بۆ و ڕۆماتیزم ١١- چوونه ته‌مه‌نه‌وه ١٢- جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان له خۆراك و وه‌رزش كه باسكراوه ده‌بنه‌چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌ڵه‌وی له‌ش و ورگ
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure