له به‌یانیاندا كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت گرنگه به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌و فراوانه‌وه ده‌ست به‌كار بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هێزو توانایه‌كی باشت هه‌بێت بۆ هه‌موو رۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا شتێكی كتوپر رووبدات به‌بێ ئه‌وه‌ی بشڵه‌ژێیت، ئه‌وا پێویسته كۆنترۆڵت هه‌بێت له‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌كانت. چه‌ند رێنماییه‌ك له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ده‌روونییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی ئارام به‌سه‌رببه‌یت: 1- له‌وكاتانه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت به‌ئاگابه له شێوازی هه‌ناسه‌دانت و چوارده‌ورت و هه‌ست و هۆشت، ئایا هه‌ست به چی ده‌كه‌یت؟ هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت یان هه‌ست به توڕه‌یی ده‌كه‌یت؟ له كاتی هه‌ناسه‌داندا گرنگی به باری ده‌روونیت بده. 2- به‌یانیان 5 خوله‌ك دابینبكه بۆ ئه‌وه‌ی له ژوورێكدا به ته‌نهاو بێده‌نگ بیت، به‌وشێوه‌یه ئارامده‌بیته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو رۆژه‌كه‌ت به ئارامی و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێده‌كه‌یت، كه گرنگی به هۆشیاری ده‌ده‌یت له قۆناغێكی تردا‌و خۆت دوور راده‌گریت له دڵه‌ڕاوكێ، كاتی تایبه‌ت بۆ هه‌ست و هۆشت دابینده‌كه‌یت، په‌یامی ئه‌وه‌ت پێده‌گات كه خۆت كۆنترۆڵی هه‌موو كاته‌كانت ده‌كه‌یت له‌و رۆژه‌داو هه‌ست به‌بێ كاتی ناكه‌یت و هیچ كارێكت به‌په‌له ناكه‌یت. 3- له بایانیاندا گرنگی به جوڵه بده له ڕێگای وه‌رزشكردنه‌وه له ماوه‌ی ته‌نها 30 خوله‌كدا، به‌مشێوه‌یه جگه‌له‌وه‌ی جموجوڵت ئاسان ده‌بێت، مادده‌یه‌كیش له مێشكتدا بڵاوده‌بێته‌وه كه واتلێده‌كات دڵت خۆشبێت و بیركردنه‌وه‌ت فراوان بێت، هه‌روه‌ها هێزت پێده‌به‌خشێت، سوپاسگوزاربه بۆ جه‌سته‌ت چونكه به‌هۆی ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه رۆژانه توانای كاركردنت هه‌یه. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure