به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.توانا محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چاره‌سه‌ر به له‌یزه‌ر، نابێت هه‌ندێك له‌م كه‌لوپه‌لانه له‌ناو گه‌رماودا دابنرێت كه به‌شێكی زۆر له هاووڵاتیان له گه‌رماو خاولی و ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری و پاراستنی پێست داده‌نێن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی مادده‌ی شێ‌دار زیانیان پێده‌گات و مادده‌كانی ناوی ده‌گۆڕێن به‌هۆی بوونی شێداری و هه‌ڵمكردنی گه‌رماو زیان به پێست و جه‌سته‌یان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كهلوپهلانهیش بریتین له: 1- پارچه سابوون، وا باشتره له‌بری سابونی ڕه‌ق سابوونی شل بۆ خۆشوشتن به‌كاربهێنرێت، به‌هۆی شێداری سابوونی ڕه‌ق نه‌رم و شلده‌بێته‌وه، بۆیه به‌كاتێكی كه‌م ته‌واوده‌بێت و خێراتر ده‌توێته‌وه. 2- ده‌رمانه پزیشكییه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رمانه پزیشكییه‌كان گونجاو نییه له‌شوێنی شێ‌دار هه‌ڵبگیرێت، پێویسته له‌پله‌ی گه‌رمی 20 تا 25 پله له شوێنی وشك بپارێزرێت. 3- ئێكسسواراتهكان، پاراستنی ئێكسسواراتهكانی وه‌كو كاتژمێری ده‌ستی و زنجیری بریقه‌دار له‌نزیك گه‌رماو واده‌كات بریقه‌ی له‌ده‌ستبدات و ڕه‌نگی تێكبچێت زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت. 4- بۆن، پاراستنی بۆن به‌هه‌مان هۆكاری شێداری واده‌كات بۆنه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی له‌ده‌ستبدات و ڕه‌نگی شوشهكهش تێكبدات. 5- خاولی و پارچه ڕایهخهكان، به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شێداری واده‌كات خاولی و ڕایهخهكان له‌ناو گه‌رماو پیس و ژه‌هراوی بن، بۆیه واباشتره له‌دوای به‌كارهێنانی خاولی ڕاسته‌وخۆ بدرێته به‌ر تیشكی خۆر. 6- گوێزانی ڕیش تاشین، هێشته‌نه‌وه‌ی گوێزان له‌ناو گه‌رماو ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی ژه‌نگ، كاتێكیش به‌ر پێست ده‌كه‌وێت ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ستیاری و ژه‌هراوی بوونی پێست. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure