30/7/2018 11:03 AM

دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن.. كوڕێك به‌ تیشكی خۆر ده‌مرێت

كوڕێی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، ئه‌گه‌ر تیشكی خۆری به‌ركه‌وت له‌ماوه‌ی رۆژدا راسته‌وخۆ ده‌مرێت.

ئه‌لێكس، گه‌نجێكه‌ هه‌ستیارییه‌كی بكوژی به‌رامبه‌ر تیشكی خۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا پێستی ده‌سوتێنێت، خێزانه‌كه‌ی جلوبه‌رگ و كڵاوی تایبه‌تیان بۆ كڕیوه‌ كه‌ روبه‌ڕووی تێشكی خۆر ده‌بێته‌وه‌و دژی خۆره‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیشكی خۆر له‌ پێستی گه‌نجه‌كه‌.

ئه‌وه‌ی سه‌یره‌، ئه‌لێكس له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌مان جلوبه‌رگ له‌به‌رده‌كات و ناتوانێت به‌بێ ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماڵه‌وه‌ به‌جێبهێڵێت.

له‌ ئێستادا دیزاینه‌رێكی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ و جوانكاری "زۆوی لۆگلین" به‌ڵینی به‌ خێزانه‌كه‌ی ئه‌لێكس دابوو پۆشاكێكی تایبه‌تی بۆ دروستبكات و چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ بكات، پاش ماوه‌یه‌ك دیزاینه‌ره‌كه‌ توانی ماسكێكی زیره‌ك بۆ ئه‌لێكس دروستبكات كه‌ دژی تێشكی خۆره‌و له‌هه‌مانكاتدا رێگه‌ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئۆكسجین ناگرێت.

خاك - سیڤا ئازاد
س: روسیا توده‌ی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved