كوڕێی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌گه‌ر تیشكی خۆری به‌ركه‌وت له‌ماوه‌ی رۆژدا راسته‌وخۆ ده‌مرێت. ئه‌لێكس، گه‌نجێكه هه‌ستیارییه‌كی بكوژی به‌رامبه‌ر تیشكی خۆر هه‌یه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا پێستی ده‌سوتێنێت، خێزانه‌كه‌ی جلوبه‌رگ و كڵاوی تایبه‌تیان بۆ كڕیوه كه روبه‌ڕووی تێشكی خۆر ده‌بێته‌وه‌و دژی خۆره بۆ دوورخستنه‌وه‌ی تیشكی خۆر له پێستی گه‌نجه‌كه. ئه‌وه‌ی سه‌یره، ئه‌لێكس له منداڵییه‌وه هه‌مان جلوبه‌رگ له‌به‌رده‌كات و ناتوانێت به‌بێ ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماڵه‌وه به‌جێبهێڵێت. له ئێستادا دیزاینه‌رێكی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ و جوانكاری "زۆوی لۆگلین" به‌ڵینی به خێزانه‌كه‌ی ئه‌لێكس دابوو پۆشاكێكی تایبه‌تی بۆ دروستبكات و چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات، پاش ماوه‌یه‌ك دیزاینه‌ره‌كه توانی ماسكێكی زیره‌ك بۆ ئه‌لێكس دروستبكات كه دژی تێشكی خۆره‌و له‌هه‌مانكاتدا رێگه له چوونه ژووره‌وه‌ی ئۆكسجین ناگرێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure