(بیل گه‌یتس)ی خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت 30 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه بۆ لیكۆڵینه‌وه له نه‌خۆشی زهایمه‌ر و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییش بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه دۆزرایه‌وه ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌ی جیهان به‌م كاره‌ی مه‌به‌ستییه‌تی به‌شدار بێت له سندوقی لێكۆڵینه‌وه‌ی زهایمه‌ر (Diagnostics Accelerator)كه كاره‌كه‌ی بریتییه له زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه و بڕیاره ماوه‌ی سێ ساڵ بخایه‌نێت و له ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه دابنرێت و نه‌هێلدرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌یتس دوای ئه‌وه دێت كه ئاگای له‌كۆژانه‌كانی باوكی بوو كاتێك به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خێزانیشدا كرد كه پزیشكه‌كان نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان له ناو ئه‌ندامه‌كانیاندا ده‌ستنیشانكرد بوو. گه‌یتس وتی: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ڕێكخراوی (Alzheimer>s Drug Discovery Foundation) به هاوكاری سندوقی (Diagnostics Accelerator) كاری بۆ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی داهێنانی چاره‌سه‌رێكه له‌بواری ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌بڕكه‌ر. ئه‌مه له كاتێكدایه زانایانی تاقیگه‌ی (ستانفۆرد)ی نیشتمانیی له ئه‌مریكا چاره‌سه‌رێكی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری له‌دوای ڕووداوه‌كان و چاره‌سه‌ری زهایمه‌ریش ده‌كات. ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه چاره‌سه‌ركاره، ئه‌و شوێنانه‌ی مێشك دیاریده‌كات كه له كاتی ڕووداوه‌كاندا یان به‌هۆی هه‌ندێك نه‌خۆشی په‌یوه‌ندار به ده‌ماره‌كانه‌وه زیانیان پێگه‌یشتوه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی هێڵكارییه‌كی كاره‌باییه‌وه‌یه كه مێشك په‌یوه‌ست ده‌كرێت به جه‌مسه‌ری كاره‌باییه‌وه و بارگه‌ی دیاریكراو بۆ مێشك ده‌نێردرێت، ئه‌و پاڵنه‌ره له ڕێگه‌ی جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه ناوچه زۆر لاوازه‌كانی مێشك دیاریده‌كات و دواتریش دوای به‌ركه‌وتنی ترپه‌ی كارۆموگناتیسی ئه‌و ناوچه لاوازه چالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه. زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و ڕێگه‌یه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی زۆر نه‌خۆشی وه‌ك زهایمه‌ر و نه‌خۆشی پاركینسۆن و خه‌ڵه‌فان ئاسانتر ده‌كات، ئه‌وه جگه له‌و زه‌برانه‌ی له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كانی هاتووچۆ چه‌ند ڕووداوێكی تر به‌رمێشك ده‌كه‌وێت. سه‌رچاوه : نۆڤۆستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure