پوران دره‌خشه‌نده، خانمه ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی هۆگری و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی خۆی، به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان، هه‌وڵده‌دات ده‌لاقه‌یه‌كی نوێ بۆ نزیكبوونه‌وه به‌وان په‌یدابكات. پووران دره‌خشه‌نده له زومره‌ی یه‌كه‌مین ئافره‌تانی سینه‌ماكاری سینه‌مای دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ناوزه‌دكراوه كه كه‌ڵكه‌له‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و له بیر‌و هزری هونه‌ری و سینه‌ماییه‌كه‌ی پڕره‌نگتره‌و له چێكردنی به‌ڵگه‌فیلمه‌وه هاتوه‌ته نێو بواری ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی. دره‌خشه‌نده كه 11 فیلمی بڵیندی سینه‌مایی درامی و چه‌ندین كورته‌فیلم و به‌ڵگه‌فیلمی له كارنامه‌ی هونه‌ری خۆیدا هه‌یه، زیاتر له‌هه‌ر شتێك له‌به‌ر ئه‌و هۆگری و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌ی كه به پرس و بابه‌ته‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و چین و توێژه لاوازه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، جێگای سه‌رنجه‌و زۆربه‌ی رێكخراوه‌كان و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداریش له‌به‌ر چالاكییه‌كانی رێزیان له‌و گرتووه. كێشه‌و گیروگرفته‌كانی بنه‌ماڵه‌كان و گه‌نج و لاوان به‌شێكی تر له‌و ئارێشه‌و ناكۆكیانه‌یه كه دره‌خشه‌نده وه‌كو مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كی فیلمه‌كانی له‌وانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه، گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان، بێكاری و نه‌خۆشی ئایدز، به‌شێك له كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران بووه‌و هه‌یه كه پوران دره‌خشه‌نده به‌باشی ئه‌وانه‌ی ناسیوه‌و كردوویه‌تی به چیرۆك و فیلمی سینه‌مایی. پوران دره‌خشه‌نده ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما، ساڵی 1951ی زایینی له شاری كرماشان هاته دونیا. ده‌رچووی به‌شی سینه‌ما له لقی ده‌رهێنان له قوتابخانه‌ی باڵای ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما له ساڵی 1975 و خاوه‌نی له‌وحه‌ی شانازیی پله یه‌كی هونه‌ری هاوسه‌نگی بڕوانامه‌ی دكتۆڕا له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێرانه. دره‌خشه‌نده ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلمه‌كانی وه‌كو؛ "پیشه ده‌ستییه‌كانی ئێران"، "موسیقای ناوچه‌كانی ئێران"، "تاعون" (له ساڵی 1975 سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی تاعوونی ساڵی 1949ی زایینی له كوردستان)، "چوارشه‌مه‌ی كۆتایی" (له ساڵی 1976 سه‌باره‌ت به چوارشه‌مه سووری)، "كانییه‌كانی ئاوی كانزایی رێگای هه‌راز" (له ساڵی 1979ی زایینی)، "ته‌وژم، به‌ڕماڵ، راخه‌ری نوێژ" (له ساڵی 1979ی زایینی)، "چه‌رخه‌كان ده‌سووڕێن" (له ساڵه‌كانی 1960 و 1961ی زایینی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی هه‌ڵاوسانی ئابووری و داخرانی كارگه‌كان به‌تایبه‌ت ئێران ناسیۆناڵ)، "كۆڵانی بستراو"، "بڵوغ" و "شه‌وكه‌ران" (له ساڵه‌كانی 1970 تا 1972ی زایینی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئافره‌تان، پیاوان و منداڵان له ئێران و پرسی قاچاخكردنی ماده سڕه‌كه‌ره‌كان و رێگاكانی به‌رگریكردن لێی)، "به‌بری دۆڵی ئه‌وین"، "كانییه‌كانی دۆڵی سه‌نگستان"، "شه‌وبۆ له رۆژئاوا تا رۆژئاوا"، "ره‌سوڵ هێركووڵی بچكۆله"، "ملوانكه‌یه‌ك له قاسیده‌ك بۆ خۆشك" و "6 بووك بۆ ئامینه"ی له‌ئه‌ستۆدا بووه. دره‌خشه‌نده چالاكی سینه‌مایی خۆی وه‌كو یه‌كه‌مین سینه‌ماكاری ئافره‌ت له‌دوای شۆڕشی ئێران به فیلمی سینه‌مایی "په‌یوه‌ندی" له ساڵی 1985ی زایینی ده‌ستپێكردو پاشان "باڵنده‌ی چكۆله‌ی به‌خته‌وه‌ری" (له ساڵی 1987ی زایینی)، "تێپه‌ڕین له ته‌پوتۆز" (له ساڵی 1987ی زایینی)، "كاتی له‌ده‌ستچوو" (له ساڵی 1989ی زایینی)، "ئه‌وینی بێ سنوور" (له ساڵی 1997ی زایینی)، "مۆمێك له بادا" (له ساڵی 2001ی زایینی)، "خه‌ونی خوساو" (له ساڵی 2005ی زایینی)، "منداڵانی ئه‌به‌دی" (له ساڵی 2006ی زایینی)، "بیست" (له ساڵی 2007ی زایینی وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ر)، "فیلمی ته‌له‌فزیۆنی پیشه‌ییه‌كان" (له ساڵی 2008ی زایینی)، "ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه درێژه‌یان هه‌یه" (له ساڵی 2009ی زایینی)، "فیلمی ته‌له‌فزیۆنی گوڵبه‌هار" (له ساڵی 2011ی زایینی وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ر)، "بێده‌نگ! ... كچه‌كان هاوار ناكه‌ن" (له ساڵی 2012ی زایینی) و "له‌ژێرمیچی دووكه‌ڵاویدا" (له ساڵی 2016ی زایینی) له كارنامه‌ی سینه‌مایی خۆیدا تۆماركردووه. پوران دره‌خشه‌نده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سینه‌ماكارانی ئافره‌تی ئه‌مه‌ریكا (WIF)ده‌رهێنه‌ره سه‌ربه‌خۆكانی ئه‌مریكا (IFP) و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی یونێسكۆ (CIFEJ)یه. ئه‌و له ماوه‌ی ساڵانی كار‌و چالاكی خۆیدا چه‌ندین شانازی زۆری به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه؛ خه‌ڵاتی "په‌پوله‌ی زێڕین"ی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی بڵێند له بیست و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان، خه‌ڵاتی "مه‌شغه‌ڵی زێڕین" له دووهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نابه‌رپرسیاره‌كان له كۆریای باشوور بۆ فیلمی "باڵنده‌ی چكۆله‌ی به‌خته‌وه‌ری"، "دیپلۆمای شانازی" له سێهه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی "ئافره‌تان"ی ئه‌رژه‌نتین بۆ فیلمه‌كانی "باڵنده‌ی چكۆله‌ی به‌خته‌وه‌ری" و "كاتی له‌ده‌ستچوو"، "له‌وحه‌ی زێڕینی باشترین فیلم و دیپلۆمای شانازی" باشترین ده‌رهێنان له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر بۆ فیلمی "باڵنده‌ی چكۆله‌ی به‌خته‌وه‌ری" له ساڵی 1987ی زایینی و ته‌ندیسی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران بۆ "بێده‌نگ! ... كچه‌كان هاوار ناكه‌ن" له سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر. دره‌خشه‌نده له ده‌گمه‌ن سینه‌ماكارانی ئافره‌ته كه له ده‌یه‌ی 1980ی زایینی هاته ئه‌م بواره‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان تایبه‌ت به تێڕوانینی تێكه‌ڵاو به هه‌ست ره‌نگه بتوانرێ خاڵێكی دیار‌و به‌رچاوی داهێنانی هاوبه‌شی فیلمه‌كانی بزانرێت. زیاتر له‌هه‌ر شتێك كه‌ڵكه‌ڵه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له‌لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌و له‌ریزی خاڵی داهێنه‌رانه‌ی هاوبه‌شی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و دێته ئه‌ژماردن. ئه‌و له زومره‌ی ئه‌و ده‌گمه‌ن ده‌رهێنه‌رانه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو پشتگوێخستنه‌كان و سه‌رنجنه‌دان و به‌ربه‌سته‌كان بۆ ژانری منداڵ و مێرمنداڵ؛ هێشتا هه‌ر له‌م بواره‌دا چالاكی ده‌كات. دره‌خشه‌نده به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته‌كانی تایبه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان هه‌وڵده‌دات ده‌لاقه‌یه‌كی نوێ بۆ نزیكبوونه‌وه به‌م چینه خه‌سارپێگه‌یشتووه‌ی كۆمه‌ڵگا په‌یدابكات كه به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره، بۆ خۆیان به چه‌شنێك تایبه‌تتریش ده‌بن. ئه‌و له ئه‌ژمارێكی به‌رچاوی به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی كه‌ندو كۆسپه‌كان و گیروگرفته‌كانی ئه‌و منداڵان و مێرمنداڵانه ده‌كات كه له ئێش و ئازاری زه‌ین و مێشك و جه‌سته‌یان ره‌نج ده‌به‌ن. سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure