31/7/2018 09:25 AM

ئینستاگرام تایبەتمەندیەكی فەیسبووك دووبارە دەكاتەوە

تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بۆ نیشاندانی وێنەكان، هاوشێوەی  فەیسبووك ئەو كەسانە بە خاڵێكی سەوز دەردەخات كە تۆڕەكەیان ئۆنلاین كردووە یان پەیوەستكراون بە ئینتەرنێتەوە.

لەوبارەیەوە تۆڕی ئینستاگرام ئاشكرایكرد كە بەكارهێنەران دەتوانن ئەو هاوڕێیانە ببینن كە پەیوەست كراون بە ئینتەرنێتەوە (هاتوونەتە خەت) یان بەشی نامەكانیان (ئۆنلاین كردووە، ئەمەش لەڕێگەی خاڵێكی سەوزەوە دەردەكەوێت كە لە بەشی خوارەوەی پرۆفایلەكەدا دیارە.

ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە ئەوەشی ئاشكراكرد، كە كاری ئەو خاڵە سەوزە تەنها بۆ ئەو هاوڕێیانەیە كە فۆلاوینت كردوون، یان بۆ ئەو كەسانەیە كە لەڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە پەیوەندیت پێوە كردوون، ئاماژەی بەوەشكرد كە لەڕێگەی ڕێكخستنی ئینستاگرامەوە، دەتوانرێت ئەو خاڵە ئۆف لاین بكرێت.


خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved