31/7/2018 03:30 PM

ھەلیت ئاڕگێنج


ئامادەو وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :- ڕۆژنامەی حوریەت  (Hürriyet gazetisi )


ھەلیت  ئاڕگێنج  ناسراو بە سوڵتان سلێمان كە ڕۆلی سەرەكی لە درامای  mühteşam yüz yel ) ناوازەترین ١٠٠ ساڵ) دەگێڕا، لە ناوو كوردیشدا بە (حەرەم سوڵتان )ناوی دەركرد،  و ڕۆڵی كەسایەتی سولتان سلێمانی دە بینی.
 جگە لەوەی دراماكە بینەریكی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەوەشدا كار ئەكتەری سوڵتان سلێمان چاوی بینەری زۆریی بە دوای خۆیدا ڕاكێشا...

 با بزانین ئەو كەسەی ڕۆڵی سوڵتان سلێمانی ئەگیڕا كێیە:-
ھەلیت ئاڕگینج لە  ٣٠ نیسانی ساڵی (١٩٧٠) لە شاری ئیستانبوڵ لە دایك بووە، باوكی ھەڵیت  ناوی ( محمەد  ( mehmed) بووە  كاری موزیكژەنی كردووە جگە لەوەش كاری ئەكتەری كردووە ، دایكیشی ناوی (جانان ( canann ) بووە، كاتێك ھەلیت لە قۆناخی سەرەتای بووە لە تەمەنێكی بچوك دا دایك و باوكی لێك جیابونەتەوە، بە بارو دۆخكی  ناخۆشی خیزاندا تێپەڕوە ، ھەرچۆنێكە  بە ھەوڵی خۆی و پشت بەستن بە خۆی توانیوێتی قۆناخی ئامادەی تەواو بكات و لە .زانكۆلە بەشی دەریاوانی  بەناوی ( istanbul teknik ünıversıtsı) ( زانكۆی دەریاوانی ئستانبوڵ) وەربگیرێت، دوای  ئەوە لەبەر زۆری خولیای باوكی بۆ موزیك ئەمیش ھەمان ھەستی باوكی تیا ئەبێت و لە پاڵ دەریاوانی برەو بە جیهانی موزیكیش دەیات، بەھۆی سەركەوتنی لەو بوارەدا  دەست ئەكان بە ژەنینی زۆربەی ئامیرەكان بە تایبەتی ئامیری (ساز)  كە بەھۆی سەركەوتنی لەم بوارەشدا كاری  موزیك بۆ خانمەنم ھونەرمەندی تورك ( ئاجدا پێكان ) ئەكات بە شیوەیەكی سەركەوتوو .
 داوتر ئەچێتە بواری شانۆ وەك موزیك ژەنێك لەو بوارەشدا ئیش ئەكات، وردە وردە  خولیای ڕۆڵ گیڕانی تیادا درروست ئەبێت و تێكەڵ بە جیهانی ئەكتەریش ئەبێت لە زانكۆی( ıstanbul karektraı) ( زانكۆی ئەكتەری ئستانبوڵ ).
یەكەم كاریشی لە شانۆیەكدا ئەبێت لە ساڵی (١٩٩٦) بە ناوی (سەركەت و من ( kral ve ben ) ) بە ھۆی سەركەوتنی لەم بوارەدا داواكاریەكی زۆری بۆ یەت لە لایەن دەرھێنەرەكانەوە بۆ ڕۆڵبینینی لە دراماكاندا، بۆ ئەم مەبەستەش ھەلیت ئاڕگێنج  یەكەم كاری دراما قبوڵ ئەكات بە ناوی ( كورشا (kütşad)، داو بە داوی ئەمە چەندین ڕۆڵی تری لە دراما و شانۆ دا دەگێڕێ تاكو ساڵی (٢٠٠٢) لە درامایەكا دەركەتەوو بە ناوی (zerda) (زێردا)،  بینەرێكی زۆری ھەبوو ، لە ساڵی (2004) ڕۆڵی سەرەكی گێرا لە درامای ( alye) ،ئەلیێ).
 دواتر دەست ئەكات بە دوو زنجیرە درامای تر كە وەرگێڕایە سەر زمانی عەرەب و كوردیش، ئەم دوو كارەی وای لە ھەلیت كرد سەركەتنی بگاتە لوتكە  ئەوانیش  درامای ( شیھرازاد ) بوو  ، ئەم درامایە بە نسبەت ھەلیتەوە  تایبەتمەندی خۆی ھەیە ، چونكە ھاوسەری ژیانی تێدا ناسی كە ھەردوكیان دەوری سەرەكیان ئەگێرا تیایدا، لە سڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیری پێك ھێنا،  ھاوسەرەكەی ناوی (بالگوزای كۆرای) یەو خاوەنی كوڕێكن بە ناوی  ( عەلی  ( ali) دراماكەی كەش( mühteşam yüz ناوی  yel )  ناوازەترین سەد ساڵ ) بوو كە درامایەكە باسی سەردەمەی عوسمانییەكان دەكات، ھەلیت ئارگێنج رۆڵی سەرەكی سوڵتان سلێمان ئەگیڕت بە شێوەیەكی سەركەتوو ...

جگە لە كاری دراما و موزیكو دەریاوانی  لە بواری دانس كردن زۆر سەركەتو بووە،  ھەرووھا چەندین ڕیكلامی تەلەفیزونی ئەنجام داوە، ئەمە بێجگە لەچەندین كاری خیرخوازی بۆبواری ژینگە دۆستی  ئەنجام داوە لەگەڵ ھاوسەرەكەیدا.
چەندین بەرنامەی تەلەڤیزوینشی پێشكەش كردووە بە شێوەیەكی زۆر  پڕۆفیشناڵانە، ھەر بۆیە لە ناو توركیا  بە پیاوە بلیمەتەكە ناسراوە، پێشی ئەڵێن ( on parmanda on marifet ) واتە ( لە ھەر ١٠ پەنجەكەیا ١٠ مەعریفەت ھەیە ).
دوا كاری ئەم ئەكتەرە سەركەتووەش ئیستا درامایەكە لەگەڵ ھاوسەرەكەی لە كەناڵی ( D ) توركی بەخش ئەكرێت بە ناوی ( vatanim sensen )( نیشتمانەكەم تۆی )  كە باس لە پیاویك ئەكات گیانی خۆی ئەكاتە مەترسی لە پێناو پاراستی نیشتیمانەكەی ...








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved