1/8/2018 08:47 AM

ستران عه‌بدوڵڵا دوو كتێبی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا دوو كتێبی نوێی بڵاوكرده‌وه‌.

كتێبه‌كان رۆژی 31-7-2018 له‌ ساڵۆنی كوردستان نوێ له‌ مه‌راسیمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ناسێنراو بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، نووسه‌ر موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین له‌ وته‌یه‌كدا جیهانبینی و ئه‌ندێشه‌ی ستران عه‌بدوڵڵای خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ خوێندنه‌ه‌وه‌و نووسینه‌كانی.

پاشان له‌لایه‌ن ستران عه‌بدوڵڵاوه‌ به‌ ئیمزاكردنی كتێبه‌كانی، هه‌ریه‌ك له‌ كتێبه‌كانی (له‌ سریلانكاوه‌ تا گۆڕه‌پانی ته‌حریر) و (كرێكاره‌كه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ) به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا.

خاك








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved