تا، بریتییه له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش بۆ 37.5 پله‌و به‌رزتر، تا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیستمی به‌رگری له‌ش باش كارده‌كات، ده‌بێت به گه‌رمیپێو (محرار) پله‌ی گه‌رمی بپێورێت نه‌ك ته‌نها به ده‌ست هه‌ستی پێبكه‌یت. چۆن بتوانین چاره‌سه‌ری تا بكه‌ین به‌بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان؟ له‌وباره‌یه‌وه د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ڕوونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی به سایتی خاك وت، ئه‌وانیش: 1- هه‌وڵبده ئاوی زۆر‌و شله‌مه‌نی بده‌یتێ. 2- هه‌وڵبده ته‌نها جلێكی ته‌نكی له‌به‌ردا بێت له جه‌وێكی ئاسایی نه‌ك جه‌وێكی سارد. 3- ده‌توانرێت پارچه قوماشێك ته‌ڕبكه‌یت و دواتر بیچۆڕێنیته‌وه‌و بیهێنیت به‌سه‌ر ده‌موچاوی له‌گه‌ڵ ده‌ست و قاچی منداڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. 4- ده‌توانرێت شله‌مه‌نی فێنكی پێبده‌یت. 5- حه‌مامكردن به ئاوێكی شیله‌تێن (له وه‌رزی هاوین نه‌ك وه‌رزه‌كانی تر). 6- ده‌توانرێت له‌به‌ر ئامێری فێنككه‌ره‌وه فێنكی بكه‌یته‌وه به‌مه‌رجێك ده‌ره‌جه زۆرهێواش بێت له وه‌رزی هاویندا. 7- هه‌وڵبده له وه‌رزی هاویندا له ماڵه‌وه له شوێنێكی فێنك بێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بوویت بیبه‌ره شوێنێكی سێبه‌ر. 8- ئه‌گه‌ر له‌رزی له‌گه‌ڵ بوو هه‌وڵمه‌ده به به‌تانی دایپۆشی، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش. هه‌روه‌ها منداڵ له‌مكاتانه‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پێبكرێت: * منداڵی بچوكتر له 3 مانگ ئه‌گه‌ر تای هه‌بێت. * منداڵی 3 بۆ 6 مانگ پله‌ی گه‌رمی له‌ش 38 پله بێت. * منداڵی 6 مانگ بۆ ساڵێك پله‌ی گه‌رمی له‌شی له 39 پله به‌رزتر بێت. * منداڵی 1 بۆ 2 ساڵ تایه‌كی به‌رزی هه‌بێت و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 24 سه‌عات بمێنێته‌وه. * ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك ڕشایه‌وه‌و تای هه‌بوو. * ئه‌گه‌ر سكچوونی زۆری هه‌بوو. * ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی وشكبوونه‌وه‌ی هه‌بێت. * ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تایه‌كه گه‌شكه‌ی گرت. * ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تایه‌كه توشی هه‌ندێك په‌ڵه‌و سووربونه‌وه بوو. * ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد خواردنی باش نیه. * ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد هۆشی باش نیه‌و بێئاگایه له ده‌وروبه‌ر. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure