پۆلیسی میسر له‌رێگه‌ی باندێكی دزییه‌وه شارێكی ته‌واوی شوێنه‌واری دێرین ده‌دۆزێته‌وه.پۆلیسی شاری مه‌نیای سه‌ر به ناوچه‌ی(صعید)ی میسر به‌رێكه‌وت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزییدا شارێكی شوێنه‌واریی دێرینیان بۆ ئاشكرا ده‌بێت. به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی (منیا)ه‌وه، ئه‌و بانده كاریان كنه و پشكنین بووه به دوای شوێنه‌واردا و له دێهاتێكی سه‌ر به منیا سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی به‌نرخ بوون. كاتێكیش پۆلیس ده‌ستگیری كردوون نزیكه‌ی 483 پارچه‌ی ده‌گمه‌نییان پێ بووه كه بریتی بووه له (دراوی مسیی و برۆنزی) كه میژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دووه‌م و سێیه‌م، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌فرێكی گڵێنه‌ش كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانی. هه‌ر له‌و چاڵه‌دا كه دزه‌كان هه‌ڵیانكه‌ندبوو كه تیره‌كه‌ی 4×5 بووه و 5 مه‌تریش قوڵ بووه ، پۆلیس چه‌ند پارچه كووپه‌ڵه‌یه‌ك و هه‌ندێك ئامڕازیان دۆزیوه‌ته‌وه به هۆی نه‌زانی ئه‌و دزانه‌وه شكابوون. دوای ئاشكرابوونی دزه‌كان و ئاشكرابوونی ئه‌و شاره دێرینه ، تیمه‌كانی پسپۆڕی شوێنه‌وارناسی گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شاره مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانی ڕۆمانی و چه‌ندین گۆڕستانی شوێنه‌واریی تێدایه كه له‌سه‌ر به‌رده‌كانی كاری هه‌ڵكۆلین كراوه درێژیی گۆڕستانه‌كه 2كیلۆمه‌تر و پانییه‌كه‌ی 600 مه‌تره و چه‌ندین ستوونی تێدایه، هه‌روه‌ها كڵێسایه‌كی ڕۆمانی یۆنانی تێدایه ه میحراب و دوو ستون و خاچێكی له خۆگرتووه. شوێنه‌وارناسان ئاماژه‌یان به‌وه دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له كنه و پشكنینه‌كانیان تا ده‌گه‌نه چه‌ند ڕاستییه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به‌و شاره دێرینه. سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure