ئه‌مڕۆ 1-8-2018 د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی منداڵ له باخچه‌و قۆناغی 1ی بنه‌ڕه‌تی. راگه‌یه‌نراوه‌كه كه كۆپییه‌كی ده‌ست خاك كه‌وتووه‌و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه‌ركوك، ب.خ.كوردی) كراوه، تێیدا دوو خاڵ روونكراوه‌ته‌وه. له خاڵی یه‌كه‌م كه ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌بێت ئه‌و منداڵانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ ده‌خرێنه ئاستی یه‌كه‌م له باخچه‌ی ساوایان له‌دایكبووی (1-1-2014) تا (31-12-2018) بن، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌شی ده‌خرێنه ئاستی دووه‌م له باخچه‌ی ساوایان له‌دایكبووی (1-1-2013) تا (31-12-2013) بن. خاڵی دووه‌میش بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌خرێنه به‌ر خوێندنی قۆناغی 1ی بنه‌ڕه‌تی له‌دایكبوونی (1-1-2012) تا (31-12-2012) بن. خاك ده‌قی نووسراوه‌كه:
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure