بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و بە نایاسایی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قایئیمقامیەتی سلێمانی نۆرینگەیەکی پزیشكی له توی مهلیك دادەخات کە بە نایاسایی دەرمانی فرۆشتوە. گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند: لە ئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی هاوبهشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەو نۆرینگەو تاقیگە پزیشکیيەکان، دەرکەوتووە نۆرینگەی زۆزان له گهڕهكی توی مهلیكی شاری سلێمانی مۆڵەتی کارکردنی نیەو وەک دەرمانخانە دەرمانی بە نەخۆشەکان فرۆشتووە. وتیشى: بنەمای کارکردنی ههرپیشهیهك مۆڵهتهكهیهتی، بۆیه هەموو کارو پیشەیەک پێویستە مۆڵەتی لە لایەنی پەیوەندیدارهكانی تایبەت بە پیشەکەی خۆی وەرگرتبێت، پاشان كاری تێدا بكات. روونیشيکردەوە، بەهەمانشێوە بۆ دەرمانخانەكان پێویستە لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی مۆڵەتی كردنهوه بۆ شوێنهكهو كاركردن تێیدا وەربگرێت، کارکردنی بێ مۆڵەت سهرپێچیيهو لهلایهن لیژنه هاوبهشهكانهوه دادهخرێت. وتیشی: بە فەرمانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی هاوبەشی تەندروستیيەوە نۆریگەی زۆزان دادەخرێت و رێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر شوێنێکی کارکردن مۆڵەتی لە لایەنی پەیوەندیدار بە کارو پیشەکەی نەبێت شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بۆیە پێویستە شوێنی کارکردنەکان مۆڵەتیان هەبێت. خاك - راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure