پسپۆڕێكی بانكی ئاشكرای ده‌كات كه نرخی مۆبایلی ئایفۆن 9 به به‌راورد به نه‌وه‌كانی پێش خۆی ئابوریانه‌تر ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌م مۆبایله‌یدا شوێنی دوو سیم‌كارت جێگیربكات. مۆرجان ستانلی پسپۆڕی بواری بانكی نێوده‌وڵه‌تی نرخی مۆبایلی ئایفۆن 9 ی ئاشكراكرد، ئه‌و پسپۆڕه پێشبینییه‌كانی ڕابردووی ڕاست ده‌رچوون و به وته‌ی ئه‌و ئه‌مجاره مۆبایله‌كه ئابوریانه‌تر ده‌بێت و به‌نرخێكی هه‌رزانتر ده‌فرۆشرێت. مۆرجان ئاشكرایكرد، ئایفۆن 9 (هێشتا ناونانه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌كراوه) نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 600-700 دۆلار ده‌بێت، كه یه‌ك سیم‌كارت و دوو سیمكارته به قه‌باره‌ی 64 گێگابایت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی 256 گێگا به‌هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 749-849 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت، هه‌روه‌ها به به‌راورد به مۆبایلی ئایفۆن X باریكتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.1 ئینجه‌و له جۆری lcdو خاوه‌نی یه‌ك كامێره‌ی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام نوێتربین جۆری مۆبایلی ئایفۆن X قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.8 ئینج و قه‌باره‌ی یادگاكه‌ی (64-256 گێگابایت) ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 800-900 دۆلاردا ده‌بێت، هه‌روه‌ها جۆری ئایفۆن X پڵه‌س نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 1000-1100 دۆلاردا ده‌بێت كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 6.5 ئینجه‌و له جۆری OLED ده‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure