خاتوونی یه‌كه‌می ئه‌مریكا سه‌رنجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، له‌دوای ره‌فتاره جوانه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی هاوسه‌ری. له دیمه‌نه‌كانی رۆژی هه‌ینیدا دۆناڵد تره‌مپ و میلانیا له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌ركه‌وتوون، به‌ره‌و هێڵی كۆپته‌رێك به‌ڕێده‌كه‌ون كه ده‌یانگوازێته‌وه بۆ یانه‌ی تره‌مپی نیشتمانی بۆ گۆڵف له نیوجێرسی، پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه هێرشیان بكرێته‌سه‌ر له‌باره‌ی پرسیاری تۆمه‌تباركه‌رانه سه‌باره‌ت به پارێزه‌ری پێشووی مایكڵ كۆهین. هێرشی رۆژنامه‌نووسه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر میلانیا نه‌بوو، كه ته‌نها به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی هێمنانه پێشوازی لێ‌كردن، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی به‌كارهێنه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی راكێشا، كه‌سێكیش له كۆمێنتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوسیبووی "منزۆر سه‌رسامم به‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و هێمنیه‌ی بڵاویده‌كه‌یته‌وه". كه‌سێكی تریش نوسیبووی "میلانیا نموونه‌ی جوانی شیكپۆشیه". خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure