شاره‌زایانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن له خواردنی هه‌رمێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له جۆره مادده‌یه‌كی تێدایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه سپیه‌كانی خوێن هه‌یه، وا له مرۆڤ ده‌كات زیاتر به‌رگری دژی نه‌خۆشییه‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌رمێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ریشاڵی تێدایه‌و وات لێده‌كات ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به برسێتی نه‌كه‌یت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ریشاڵه‌كانی هه‌رمێ به‌سته‌ره‌كانی خوێن و ماسولكه‌ی دڵ به‌هێزده‌كات، چونكه چڕیه‌كه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌و ترشه زه‌رده‌كان له له‌شدا ناهێڵێت. پزیشكان دڵنیایی ده‌ده‌ن كه هه‌رمێ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كتینی تێدایه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرداری هه‌رس و چوونه ده‌ره‌وه‌ی پیسایی له له‌ش هه‌یه‌و به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌رمێ یارمه‌تی گورچیله‌و جگه‌ریش ده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌رمێ به مادده‌ی مس كه وا ده‌كات له‌ش زیاتر به باشی جۆره‌كانی ئاسنه گرنگه‌كان وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تی ئاسن. هه‌رمێ له میوه دژه ئۆكساندنهكانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین سی تێدایه كه خانه سپیه‌كانی خوێن و به‌رگری له‌ش نوێده‌كاته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی كۆلاجین چالاك ده‌كات و دژی ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كانه. به‌م هۆیانه‌شه‌وه ته‌ندروستییه‌كی باش به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت.
خاك - سیڤا ئازاد ی: رووسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure