خانمان پێویسته گرنگی به پێستی رووخساریان بده‌ن و خۆیان له زوو پیربوون بپارێزن، یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانیش بۆ پێست ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی گونجاو و سروشتیانه ماكیاج لێبكه‌نه‌وه تاوه‌كو زیان به پێستیان نه‌گات. سه‌ره‌تا خانمان ده‌بێت ئه‌وه بزانن هیچكات به ماكیاژه‌وه نه‌خه‌ون و پێش كاتی خه‌وتن ده‌موچاویان پاكبكه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده چه‌ند رێگا‌و ده‌رمانێك هه‌یه بۆ لێكردنه‌وه‌ی ماكیاژ كه مادده‌ی كیمیاییان تێدایه، به‌ڵام ئه‌وانه زیان به‌پێست ده‌گه‌یه‌نن و توشی هه‌ستیاری ده‌كات. بۆیه گرنگه خانمان یان به ئاو و سابونێك بیشۆن كه زۆر مادده‌ی كیمیایی تێدا نه‌بێت، یان به‌چه‌ند رێگایه‌كی سروشتی پێستیان پاكبكه‌نه‌وه كه ئه‌م رێگه‌یه له‌هه‌موو رێگه‌كانی تر گونجاوتره‌و هیچ زیانێك به‌پێست ناگه‌یه‌نێت. ئه‌م رێایانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند رێگایه‌كی سروشتین كه خانمان ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن. ئه‌وانیش: 1- زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون بخه‌نه‌سه‌ر لۆكه‌یه‌كی پاك و ماكیاجه‌كه‌ی پێ لێبكه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها با ماوه‌ی دوو خوله‌ك ئه‌و چه‌ورییه به‌پێسته‌وه بمێنێته‌وه‌و دواتر به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. 2- ماست و هه‌نگوین: ماست و هه‌نگوین له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپه‌یه‌ك ئاو تێكه‌ڵبكه‌و بیخه‌ره ساردكه‌ره‌وه، رۆژانه دوای لێكردنه‌وه‌ی ماكیاج بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بیده له رووخسارت و پاشان به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. 3- گیای ئالوڤێرا: ئاوی گیای ئالوڤێرا كه زۆر خه‌سته له‌گه‌ڵ چوند دڵۆپه‌یه‌ك له زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵی بكه‌و دوای لێكردنه‌وه‌ی ماكیاج ده‌موچاوتی پێ بسڕه. 4- زه‌یتی زه‌یتون و گوێزی هیندی: كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون و كه‌مێك گوێزی هیندی هاڕدراو و نیو كوپ ئاو و كه‌مێك شامپۆی منداڵ تێكه‌ڵبكه، به لۆكه‌یه‌كی خاوێن ماكیاژه‌كه‌تی پێ بسڕه‌وه‌و دواتر به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. 5- زه‌یتی باده‌م: سێ دڵۆپه‌ی زه‌یتی باده‌م به لۆكه‌یه‌كی خاوێن ده‌موچاوتی پێ بسڕه‌وه‌و پاشان به‌ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. پزیشكان رێنمایی خانمان ده‌كه‌ن كه به‌یه‌كێك له‌م رێگایانه‌ی سه‌ره‌وه پێستی ده‌موچاویان بپارێزن له زوو چرچبوون و ماندوبوون، تاوه‌كو بتوانن هه‌میشه به‌پێستێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه ده‌ربكه‌ون. خاك - لانه كاشان س/ سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure