مێوژ له‌و میوه وشككراوانه‌یه زۆركه‌س حه‌زی لێیه‌تی، به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر نه‌یخۆن، پسپۆڕانی ته‌ندروستیش سووده زۆره‌كانی مێوژ ده‌خه‌نه‌ڕوو و پێیان باشه ڕۆژانه بخورێت. میوه وشككراوه‌كان هه‌موویان زۆر باشن و به‌سودن ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی شه‌كریشیان تێدایه و زۆركه‌س حه‌زیان لێده‌كات‌و ده‌یانخۆن بێ ئه‌وه‌ی سووده‌كانیشیان بزانن، مێوژیش یه‌كێكه له‌و میوه وشككراوانه‌ی كه زۆر بڵاوه و زۆریش به‌كارده‌هێنرێت، چ ئه‌وه‌ی ده‌كرێته هه‌ندێك خواردنه‌وه یان هه‌ر خۆی ده‌خورێت. مێوژ یه‌كێكه له میوه شه‌كرداره‌كان، به‌ڵام بۆ ته‌ندروستیی به سووده، چونكه مادده‌كانی (ئۆلینولیك هاید و ترشی ئولونینۆك)ی تێدایه و هه‌موو توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و دوو مادده سروشتییه ڕیگریی ده‌كه‌ن له‌گه‌شه‌كردنی به‌كتریای هۆكاری نه‌خۆشییه‌كانی ده‌م و پوك، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هیچ خواردنێك به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ددانه‌كان كه‌ڵه‌كه نه‌بێت‌و نه‌بێته هۆی كلۆربوونی ددان و له دواجاریشدا پوك تووشی نه‌خۆشیی نابێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه مرۆڤ پاككردنه‌وه و شوشتنی ڕۆژانه‌ی ددانه‌كانی پشتگوێ بخات. هه‌ر بۆیه پسپۆڕان ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه بڕێك مێوژ بخوات. سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure