2/8/2018 04:04 PM

فیلمە نوێکەی داهاتێکی زۆر بەدەستدەهێنێت

فیلمی Mission: Impossible Fallout نوێترین فیلمە کە تۆم کروز ئەکتەری سینەمای جیهان بەشداریی تێدا دەکات، لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان نمایشکرا، شاری سلێمانیش یەکێک بوو لەو شارانەی ئەم فیلمە نوێیەی لێ نمایشکرا.
هەر لەسەرەتای بەرهەمهێنانییەوە رەخنەگرانی بواری سینەما پێیانوابوو ئەم فیلمە پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت و داهاتێکی باشیش بەدەستدەهێنێت، هەر لەمسۆنگەیەوە فیلمەکە لەزۆر وڵاتی جیهاندا داهاتێکی باشی بەدەستهێناوەو لەڕۆژەکانی سەرەتای هەفتەی یەکەمی نمایشیدا لەئەمریکا بڕی 61ملیۆن دۆلار داهاتی بەدەستهێناوە.
ئەم فیلمە نوێیە جگە لەتۆم کروز هەریەکە لەریبیکا فێرجیسۆن و هنری کافیل و ڤانیسا کێربی و میشێل موناجان و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن و فیلمەکەش لەدەرهێنانی کریستۆڤەر ماک کوێری-یە.

خاك- ئاژانسەكان

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved