4/8/2018 10:18 AM

ساڵیادی شێرکۆ بێکەس


ئەم یادەجیاوازترە لە یادکردنەوەی ساڵانی پێشوو،بەدەرچوونی دووکتێبی نوێ بەناوی (سەدویەک ڕۆژ تەنیایی) کەباس لە ژیانی شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس دەکات لەماوەی سەدویەک ڕۆژ کە تەنیاو دووربووە لە شیعرونەیتوانیوە لەم ماوەیەدا هیچ بەرهەمێکی نوێ بنوسێت هاوکات بیرەوەری و پەیوەندیەکانی نێوان خۆی و هاورێکانی لەم ماوەیەدا چۆن بووە لەلایەن هەڵۆی کوڕیەوە ئامادەکراوە، کتێبی دووەم بەناوی ( نامەکانی شێرکۆبێکەس-تاڤگەی وشەوهەڵوێست) کۆکراوەی نامەکانی شێرکۆبێکەسە لەنێوان خۆی و هاوڕێکانی دا کە نوسەروڕوناکبیر کامەران سوبحان ئامادەی کردووە.

لەمەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی شاعیری گەورە شێرکۆبێکەس و خانەوادەکەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئەم شاعیرە لەپارکی ئازادی شوێنی ئارامگەکەی بەڕێوەدەچێت، لەم مەراسیمە تایبەتەدا دوو کتێبی نوێ بەناوەکانی ( سەد و یەک ڕۆژ تەنیایی کەلەلایەن هەڵۆی کوڕی ئەم شاعیرەوە ئامادەکراوە وکتێبی دووەم بەناوی (نامەکانی شێرکۆ بێکەس-تاڤگەی وشەوهەڵوێست) لە لایەن نووسەر کامەران سوبحانەوە ئامادەکراوە بڵاو دەبێتەوە، هەرلەم مەراسیمەدا سەرجەم بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس کە (٨) بەرگە بەنرخێکی گونجاو دەخرێتە بەردیدی خوێنەران.

سەبارەت بە مەراسیم و بڵاو بوونەوەی کتێبی یەکەم هەڵۆشێرکۆ بێکەس بەخاکی ڕاگەیاند:
ئەم مەراسیمە جیاوازە و دەبێت لەساڵانی داهاتووشدا کاری جیاوازبکرێت تا خەرمانێکی دیکە بخرێتە سەر یادەکەوتینوێتی شیعری شێرکۆ بشکێنێ ، لەم مەراسیمەدا چەند کەسایەتیەک بەشدارن کە سیاسی و ژنە شاعیرونووسەرانن
بەخوێندنەوەی شیعروهەروەها لەلایەن چۆمان هەردیەوە وتارێک سەبارەت بە وەرگێڕانی دەربەندی پەپوولەی شێرکۆ بێکەس دەخرێتەڕوو،چەندین کەسی دیکە قسەی خۆیان دەبێت، ئەوکتێبەی کە بڵاو دەبێتەوە لە ماوەی ئەوڕۆژانەیە کە باوکم نەیتوانیوە شیعربنوسێت هەروەها ماوەی نەخۆشیەکەی تاکاتی کۆچکردنی هەرچەندە بەشێوەی فلاشباک کارەکەم کردووە بەڵام بەگشتی لە نێوان ماوەی ٢٥/٤ تا ٤/٨ ڕووداوەکان تۆمارکراون ، لەگەڵ چەندین یادەوەری و بەسەرهات.


سەبارەت بە بەڕێوەچونی یادەکەوشایستەبوونی بەوشاعیرە مەزنە هەڵۆشێرکۆ بێکەس ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر سەیری یادکردنەوەی نووسەروشاعیرانی جیهانی بکەی دەزانیت هێشتا شتێکی وا بۆ ئەم شاعیرە نەکراوە ئەوەشی تائێستا کرابێت لەلایەک خانەوادەکەی خۆیەوە ئامادەکراوە.
هەروەها وتیشی:بۆزیندوو ڕاگرتنی ئەم یادە پێویستە لەساڵانی داهاتوو بەشێوازێێکی دیکە بەڕێوەبچێت ، پێویستە کار بۆ دیوەشاراوەکانی شیعری شێوکۆبکرێت لێکۆڵینەوە و فستیڤاڵی تایبەت ئامادەبکرێت و ئەکادیمیای شێرکۆناسی بکرێتەوە ، ئەمانە یادی بچوکن بەڵام بەردەوامی بەم جۆرە تینوێتی ناشکێنێ و شێرکۆش شایستەی کاری گەورەترە.
دواکاری ئەوشارە نوسینی دوقێکی واڵابوو بەناوی ( یادەوەری پاسکیلێکی کەرکوکی) کەمەرگ ڕێگەی پێنەدا ئەم دەقە تەواو بکات بەڵام لەلایەن هەڵۆی کوڕیەوە دەقەکە گەیشتە پایان ، بۆکۆتایی هاتن بەم دەقە هەڵۆ شێرکۆبێکەس وتی:
لەوکتێبەی کە دوای یادەکە بڵاو دەبێتەوە ڕەشنووسەکەی تێدایە کەمن بەهان شێوە بەبێ هیج گۆڕانێک بەشەکانی یەکەم و دووەمم داناوەتەوە ،ئەم دەقە بۆ بەدی هێنای ئاواتی شاعیروبە پێویستی زانین تەواوکراوە بەڵام بەهەمان ئەو ڕوداوانەی کە شاعیر خۆی دایناون واتەمن پێش نووسینی بەشەکانی تر و بەئاگاداربوونم لەڕووداو ئەو تەکنیکانەی شاعیر دانیاون هەروەها بەکارهێنای هەمان شوێنی ڕووداو شوێن و ناوەکان من دەقەکەم تەواو کردووە، دەقێک نەبووە دروستکراوی خودی خۆم بێت لەهەمان کاتیشدا کەسانێک هەن ئەم کارەیان بەدڵ نەبووە بەڵام ئەوە کارێک بووە تەواوکاری بەشەکانی دیکەن نەک دەقێکی تایبەت.

ئەم شاعیرە مەزنە تێکەڵاوی لەگەڵ گەنجان و قەڵە نوێیەکاندا هەبووەوهەمیشە لەدانیشتنەکاندا گەنجەکان بەتامەزرۆییەوە بەدیاووشەوهەڵوێستەکانیەوە ڕاماون، یەکێک لەوناوەندانەی ئەم شاعیرە سەردانی دەکردوو لەگەڵ گەنجەکان کۆدەبوویەوە ناوەندی غەزەلنووس بووە 
دانا ئیسماعیل گەنجێکی ئەم ناوەندەیەوهاوکات خوێنەری شیعرەکانی ئەم شاعیرەیە ئاماژەی بەوەکرد: لەکاتی هاتنی ئەم شاعیرە مەزنە بۆئێمە ڕۆژێکی تایبەت بوو قسەوگفتووگۆ دەکراو زۆر لەسەرخۆ و هێمن گوێی لە گەنجان دەگرت و جار جار شیعری بۆ دەخوێندینەوە
ئەم گەنجە تائێستا قەڵەم و تەپڵەکی جگەرەوئەوکاغەزانەی بەکاری دەهێنا وەک یادگاری لەلای خۆی پاراستوویەتی.
هەڵۆ شێرکۆبێکەسی کوڕیشی سەبارەت بە تێکەڵاوبوونی ئەم شاعیرە بەقەنجان دەڵێت:
هەمیشە هەستم بەوە کردووە باوکم پشتگیری تەواو لە گەنجان دەکات نەک لەبواری نوسیندا بەتەنها بەڵکو لەبواری سیاسیشدا هەمیشە لە پشت داواکاری گەنجان و بیروبۆچونیان بووە قسەی تایبەتی لەسەرکردوون بۆپێشخستنی بەهرەوتواناو داواکاریان ، بۆیەمن گەنجان وەک ڕۆحێکی سپی لە شێرکۆوە دەبینم .


کتێبی دووەم لەم مەراسیمەدا بڵاو دەبێتەوە بەناوی ( نامەکانی شێرکۆبێکەس- تاڤگەی وشەو هەڵوێست) ئەمە کتێبی دووەمە پێشتر کتێبی یەکەم بەناوی ( تاڤگەی وشەو هەڵوێست) بڵاوکرایەوە لەلایەن نووسەر و ڕوناکبیر کامەران سوبحان کتێبی دووەمیش کۆمەڵە نامەیەکی تروئەم نووسەرە بەچاپی گەیاندووە کامەران سوبحان بەخاکی وت:
ئەم کتێبە جیاوازە لە کتێبی یەکەم ، بەرگی دووەم کۆمەڵیک نامەی ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتی یە و لەچەند وێزگەیەکی جیاوازی ژیانی ئەم شاعیرە پێک هاتووە کەبۆ کۆمەڵێ هاورێی خۆی نوسیوە لەوانە( هەڤاڵ کوێستانی،ئەحمەدی مەلا، د.ڕێبوارسعید،حسێن عارف و ئاکۆ غەریب ) و چەند کەسایەتی یەکی تر.

ئەم شاعیرە مەزنە لە دواساتەکانی تەمەنیدا وەک ئەوەی باڵندەیەک فڕینی بەسەرژیانی ئەوداکردبێت و پێی وتبێت ئیتر دواساتی تەمەنی تۆیە سەردانی سەرجەم هاوڕێی و هەڤاڵانی دەکات بەتایبەت ئەوکاتەی وەک بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کاردەکات 
لەبارەی دوادیداری ئەم شاعیرە بۆلای چیرۆکنووس و ڕوناکبیر ڕەووف بێگەرد باس لەوە دەکات: هەرگیز شێرکۆم بەوشێوەیە نەدیبوو فرمێسکەکانی دابکات ومنیش سەرمی بۆبکەم بەئاسۆ،پێش گەڕانەوەی بۆ سوید ٢٤/٤/٢٠١٣ سەردانی یەکە بەیەکەی کارمەندەکانی دەزگای سەردەمی کردووە ماڵئاوایی یەکجارەکی دەکات لەدوادیداردا فرمێسکەکانیان بە خوڕەم دادەکات.

دوا وشەی ئەم شاعیرە وشەی کوردستانە!!

دواشیعری شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس  بۆ ساڵیادی لەدایک بوونی ( پابلۆ) کوڕی بزیشکە تایبەتەکەی بەناوی د.سامان ئەحمەد بەهاوکاری خێزانەکەی خاتوو نەسرین ئەحمەد میرزا بەچەند کۆپلەیەک دەنوسێت لە٢/٦/٢٠١٣دەنوسێت، کە دوا وشەی ، وشەی کوردستانەوئەمەش دەبێتە دوا بەرهەمی ئەم شاعیرە مەزنە کەبە کوردستان کۆتایی دێت و دەڵێت:

"پابلۆ" ئەڵێ
دوو مۆم و خۆم
هەتا ئەوپەڕی شەبەقی
ئاوات ئەڕۆم...
ساڵێکی تر ئربم بە سێ ڕێژنەباران
لەسەد ساڵی داهاتوویشدا
سەری ساڵان
ئەبم بەمانگ و هەڵدێم و
هاوارئەکەم
چەند مەزنە و چەند جوانەو
چەند دڵگیرە
تریفەی من و کوردستان!
ژیاننامەی شاعیری مەزن شێرکۆبێکەس 
- شێرکۆ بێکەس  کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری
ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە
- ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجەی سییەکانیەوە کۆچی دوایی کردووە لەسەر وەسیەتی خۆی لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی دەنێژرێت.
- لەدوای خۆی سێ کچ بەناوەکانی(هەڵبەست،هێژا،هانا) و کوڕێک بەناوی( هەڵۆ) بەجێ دەهێڵێت.
- لەساڵی ١٩٨٦  عێراقی بە جێھێشتوەو لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان
- شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون
- ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەردەگرێت، خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت
-  لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو
- لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند
- لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دەدات
- شێرکۆبێکەس  یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە
- ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە (بەغدا) لە چاپ دا
-لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە
- لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو
- لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی "خاک" خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆبێکەس بەخشیوە
- ناوەڕۆکی شیعرەکانی شێرکۆبێکەس باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە
وەسیەتنامەکەی
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەرئەوەی پڕبونەتەوە و دوەم لەبەرئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆرانی و ھەڵپەڕکێ و یانە جوانەکانی ئەو پارکە بم. با کتێبخانەکەم‌و دیوانەکانم و وێنەکانم ببرێن بۆ شوێن مەزارەکەم، با کافتریایەک و باخچەیەکی بچکۆلانە لەو شوێنەدا ھەبێت بۆئەوەی شاعیران و نوسەران و کچ و کوڕی دڵدار ببنە میوانم، من ئەمەوێ لە ئێستەوە بەچاوی خەیاڵ تەماشای ئەو پارکە بکەم و دوای مردنی خۆم ببینم، ئەمەوێ بەدەم چریکەی دیلان و ئەڵڵا وەیسیەکەی مەردان و سرودی (خوایە وەتەن ئاواکەی)ـەوە ئاڵای کوردستانم تێوە پێچرابێ و بنێژرێم، من ئەمەوێ لە پرسەکەمدا مۆسیقا لێبدرێت، لەناو مەزارەکەمدا تابلۆی جوانی ھونەرمەندانی شارەکەم ھەڵبواسن، من ئەمەوێ دوای خۆم و بەناوی (بێکەس) ەوە خەڵاتێکی ساڵانە تەرخان بکرێ و بدرێت بە جوانترین دیوانە شیعری ھەڵبژێردراوی ئەو ساڵە و خەرجی ئەم خەڵاتەیش لەو میراتە بدرێ کە جێیدەھێڵم.
بەرھەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە پێی چاپی یەکەم


یەکەم دیوانی شێرکۆ بێکەس - چاپی یەکەم - ۱۹٦۷
١- تریفەی ھەڵبەست ١٩٦٨
٢- کەژاوەی گریان ١٩٦٩
٣- کاوەی ئاسنگەر ١٩٧١
٤- من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ ١٩٧٣
٥- ئاسک ١٩٧٦
٦- کازیوە ١٩٧٨
٧- دوو سروودی کێوی ١٩٨٠
٨- پیرەمێرد و زەریا ١٩٨٢
٩- رووبار ١٩٨٣
١٠- کەشکۆڵی پێشمەرگە ١٩٨٤
١١- داستانی ھەڵۆی سوور ١٩٨٥
١٢- ئاوێنە بچکۆلەکان ١٩٨٦
١٣- تەمتوومان ١٩٨٨
١٤- دەربەندی پەپوولە ١٩٩١
١٥- مێرگی زام، مێرگی ھەتاو ١٩٩٦
١٦- خاچ و مار و رۆژژمێری شاعیرێ ١٩٩٨
١٧- بۆننامە ١٩٩٨
١٨- چراکانی سەر ھەڵەمووت ١٩٩٩
١٩- نسێ ١٩٩٩
٢٠- ژنێک و دوو پیاو ٢٠٠٠
٢١- ژن و باران ٢٠٠٠
٢٢- رەنگدان ٢٠٠١
٢٣- ئەزموون ٢٠٠١
٢٤- لە چلەی چلچرایەکدا ٢٠٠١
٢٥- پیاوێ لە دارسێو ٢٠٠٢
٢٦- خۆم؛ ئەو وەختەی باڵندەم ٢٠٠٢
٢٧- پاییزە میوان ٢٠٠٢
٢٨- کوکوختیە بزێوەکە ٢٠٠٣
٢٩- گۆڕستانی چراکان ٢٠٠٤
٣٠- ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن ٢٠٠٤
٣١- سروودە بەردینەکان ٢٠٠٥
٣٢- کورسی ٢٠٠٥
٣٣- لە گوڵەوە ھەتا سووتوو ٢٠٠٦
٣٤- حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک ٢٠٠٧
٣٥- کتێبی ملوانکە ٢٠٠٧
٣٦- تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین ٢٠٠٧
٣٧- زێ و زنە ٢٠٠٨
٣٨- تەون ٢٠٠٩
٣٩- ھەست و نەست ٢٠١٠
٤٠- ئێستا کچێک نیشتمانمە ٢٠١١
٤١- ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە ٢٠١٢
٤٢- خێراکە مردن خەریکە بگات ٢٠١٣
٤٣- نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش ٢٠١٣
- هەروەهاچەندین کتێب و نوسینی تر لەبارەی ئەم شاعیرە مەزنە وێزگەکانی ژیانی و نامە ئەدەبی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بڵاوکراونەتەوە

خاک- تانیائاوارە

 سەرچاوەی ژیاننامەی شێرکۆبیکەس و چەند زانیاریەکی تر
- ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
- کتێبی سەدویەک ڕۆژتەنیایی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved