4/8/2018 10:37 AM

هومایۆن ئامادەیی دەربڕی خۆبەخشانە کۆنسێرت سازبکات

گۆرانیبێژی ئێرانی (هومایۆن شەجەریان) لە پۆستێکیدا لە ئینستاگرام، ئامادەیی نیشاندا لەم دۆخەی ئێستای ئێراندا خۆبەخشانە و بێبەرامبەر کۆنسێرت سازبکات.
هومایۆن دەڵێت: «ئازیزان، لەم ڕۆژانەدا هەورەک سیاوەش (کەسایەتییەکی ئەفسانەییە لە شانامە)دا بەناو ئاگردا تێدەپەڕین، نازانم چی بکەین بۆ ئەوەی کەمێک حاڵمان باشتربێت، ئەگەر کێشەی مۆڵەتنامە نەبێت سەرتاپا لە خزمەتتاندام تا بەبێ هیچ سودێک و خۆبەخشانە کۆنسێرتی سەرشەقامەکان بۆ ئێوەی خۆشەویست سازبکەین، لەوانەیە دڵمان لە پاڵ یەکدا کەمێک ئارامبگرێت.»
لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت: «دۆستانی میهرەبانم لە وەڵامی بەدواداچوونەکانی ئێوەدا لە دوای سازکردنی کۆنسێرتی ساڵی ڕابردووی بە ناوی (ئێرانی من) کە بەنیازی کەمکردنەوەی بەشێک لە دەرد و ڕەنجی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان سازمانکرد، کە بە هاوکاری و هیمەتی هاوڕێیان و بەڕێز جەنابی مەتین، بە کۆی گشتی چوارسەد بەفرگر و فێنککەرەوە بە زیانلێکەوتوان بەخشرا، هیوادارین ئەم خزمەتە بچوکە لە دەرگای مەعشوق قبوڵ بکرێت، هەربمێنن و سەلامەت بن.»
لە ئێستادا ئێران بەدۆخێکی ئابووری سەختدا تێدەپەرێت، ئەوەش کاری لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە کردووە و خەڵکی توشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بوون، دابەزینی‌ بەهای‌ تمەنی ئێرانی‌ لەبەرامبەر دراوی‌ بیانیدا نزمترین ئاستی‌ پێوانەیی‌ لە مێژووی‌ ئەو وڵاتەدا تۆمارکردوە و ئەم دابەزینەش بەردەوامی‌ هەیە، بەجۆرێک بەهای‌ یەک دۆلار بە ١١ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ مامەڵەی‌ پێوەدەکرێت، دراوی‌ ئێرانی‌ لە حەوت مانگی‌ ڕابردوودا لەسەدا دوسەد بەهای‌ خۆی‌ لەدەستداوە، شارەزایانی‌ ئابوری‌ پێیانوایە دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی‌ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی پەیوەستە بە بەردەوامی‌ سزا ئابوری‌ و سیاسییەکانی‌ ئەمریکا دژ بە ئێران.

خاك- ئاژانسەكان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved