6/8/2018 10:13 PM

هەژار زەهاوی و گروپی لور میوانی خاکن

 گروپی هونەری لور لەگەل هونەرمەند هەژار زەهاوی پێکەوە لە پرۆژەیەکی هونەری هاوبەش بە ناونیشانی (گفتوگۆی نێوان ریتم و ئاواز)، بەرهەمیکی نوێ لەتەلەفزیونی خاک تۆمار دەکەن، هاوکات خاک لەرێورەسمێکی تایبەتدا دوای پێشوازیکردن چەپکە گوڵی رێزلێنانی لە لایەن زاهیر سدیق ی بەریوبەری خاک پێشکەشی هونەرمەند هەژار زەهاوی کردو یوسف حاجی یونس وەک لێپرسراوی پلان و پیشکەوتنی خاک و بازیان جەلال وەک لێپرسراوی كارگێڕی خاک ئامادەی رێورەسمەکە بوون.

هەمان رۆژ تیمی هونەری تەلەفزیونی خاک بەرهەمە هونەریەکەیان تۆمارکرد کە لەلایەن شادمان محمد کاری دەرهینانی بۆکراوه‌ و هاوکار ئەسکەندەر وەک بەرێوبەری بەرهەم و سیروان کەریم وەک وێنەگرو هەرێم نوری وەک مۆنتیر و ڕێژین لوقمان كاری ماكیاژ و محمد واحید کاری روناکی و گۆران ئه‌حمه‌د و رێبین حەسەن و هیوا محمد کاری دیکۆریان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ ئه‌نجامدا. 

 

خاك - زاموا







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved