زانست و زانیارییه كۆنه‌كان پێیانوابووه كه مانگ باران ده‌هێنێت یان باران ده‌باته‌وه ، بۆیه وه‌رزێر و جوتیارانی سه‌رده‌مانی زوو له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی گۆی زه‌ویدا ڕه‌چاوی قۆناغه‌كانی مانگیان كردووه و به‌پێی شێوه‌ی ڕووی مانگیش ناوی جیاجیایان لێناوه، به‌ڵام ته‌نها ڕاستیی زانستیی چه‌سپاو ئه‌وه‌یه كه مانگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵكشان و داكشان هه‌یه‌و چیرۆكه‌كانی دیكه ته‌نها گریمانه‌ن. له به‌رامبه‌ردا توێژه‌ره‌وانی كه‌نه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ماوه‌ی چل ساڵدا ڕوویانداوه و بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی (13) هه‌زار ماتۆر سوار له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ڕوداوانه له‌و شه‌وانه‌دا بووه كه مانگ چوارده یان پڕ بووه. له‌مباره‌یه‌وه (دۆناڵد رێدلمایر) مامۆستای پزیشكیی له زانكۆی تۆرنتۆ ده‌ڵێت» ئه‌و ڕێژه‌یه كه‌م بوو به‌ڵام شیاوی سه‌رنجدانه له‌ڕووی (ڕه‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی ڕێگه‌وبان)ه‌وه». ئه‌و وتیشی «تریفه‌ی مانگه شه‌و بیری ئه‌و ماتۆر سوارانه‌ی په‌رت كردووه كه شه‌و گه‌شتیان كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساپیته‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌نه‌بووه، بۆیه ڕووداوی كوشنده‌یان تووش بووه». ڕوداوه‌كان و تاوانه‌كان له شه‌وانی مانگه شه‌ودا زۆرترن؟ له زۆر نه‌خۆشخانه و ناوه‌ندی پزیشكیدا، له‌ناو (40%)ی ستافی ئه‌و ناوه‌ندانه وا بڵاوه كه شه‌وانی مانگی چوارده ژووره‌كانی به‌هاناوه‌چوونی خێرا پڕ ده‌بێت له برینداران. هه‌ر بۆیه تیمێكی توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیی بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گریمانه‌یه دۆسییه‌ی 28 هه‌زار نه‌خۆشیان هه‌ڵسه‌نگاند كه له ساڵی 2001 ه‌وه بۆ 2010 چوونه‌ته ناوه‌نده‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا دواتر به‌راوردیان كرد به دۆسێیه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڕۆژانی 13ی هه‌موو مانگێگ توشی نه‌شته‌رگه‌ریی بوون، ئه‌مه‌ش به‌پێی شوێنی مانگ‌و بورجه‌كه‌ی ، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئه‌و شتانه و پێكانه‌كانی نه‌خۆشه‌كان، دواتر گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه بورجه‌كان‌و ڕۆژانی هه‌فته و ڕووی مانگه‌كان و شوێنگه‌ی مانگ هیچ كاریگه‌رییان نییه له‌سه‌ر ئاستی خوێن و خوێنبه‌ربوون‌و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی له هۆڵه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرادا ده‌كرێن و له كۆتاییشدا ئاشكرایانكرد كه به‌پێی زانسته‌كانی ئه‌وان ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕانه ئه‌فسانه‌یه و هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نییه. سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی مانگی پڕ له‌سه‌ر ڕاده‌ی خه‌وتن له‌لای هه‌ندێك كه‌س، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه و له‌وانه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سویسریی كه له‌سه‌ر 33 كه‌س كراوه ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستووه ئاستی خه‌وی قوڵی (30%) ئه‌و به‌شداربووانه‌ی له‌شه‌وانی مانگه‌شه‌ودا توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پسپۆڕان پێیان وایه كه ڕه‌نگه هه‌ندێ فاكته‌ری دیكه بێت كه خه‌وی قوڵیی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ كه‌م خه‌ویی یان خه‌و زڕان، هه‌ر بۆیه تا ئێستا نه‌یاتوانیوه وه‌ڵامێكی ته‌واو و ئه‌نجامێكی ته‌واوی ئه‌و توێژینه‌وانه بخه‌نه ڕوو. سه‌رچاوه، الایلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure