شیرین. ك رێكه‌وتێكی سه‌یر له‌كاتێكدا كتێبی (سه‌رۆكی هێژا) ده‌گاته به‌رده‌ستی ئێمه، كه بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ردوو كۆریای باكور و باشور له‌یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه، پاش زیاتر له‌حه‌فتا ساڵ له‌دابڕان و دوژمنایه‌تیكردنی یه‌كتری، دوژمنایه‌تییه‌ك كه هیچ شتێك نه‌ما به‌رامبه‌ر یه‌كتری نه‌یكه‌ن، بۆیه كاتێك وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی باكور و باشورم بینی وه‌كو دوو مناڵ و دوو هاوڕێی گیانی به‌گیانی ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه‌و راده‌كه‌ن، حه‌په‌سام و بۆماوه‌یه‌كی باش له‌وێنه‌كه رامام و رووداوه‌كانی ناو كتێبی (سه‌رۆكی هێژا) به‌په‌له به‌زه‌ینمدا تێپه‌ڕین، ئه‌م وێنه‌یه گوزارشته له نه‌بوونی مۆرال له‌ناو كۆی پرۆسه‌ی سیاسه‌تدا؟ یان ئه‌مه ئه‌نجامی هه‌موو ململانێ و ركابه‌ریی و شه‌ڕو كوشتار و دوژمنایه‌تییه‌كه كه دواجار هه‌ردوولا تێده‌گه‌ن دیالۆگ تاقه رێگه و چاره‌سه‌ره، به‌تایبه‌تیش كه هه‌ردوو ته‌ره‌ف سه‌ر به‌یه‌ك گه‌ل و كلتوور بن و ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتری جیاكردوونه‌ته‌وه ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و كۆی ده‌سه‌ڵاته؟ وێنه‌یه‌كی واقعی مرۆڤێكی خه‌یاڵی )ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی هه‌موو جیهان بینی كاتێك سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم یونگ ئیڵ-كیم جۆنگ ئون- هه‌نگاوی به‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌دا نا كه نیمچه دوورگه‌ی كۆریای كردووه به‌دوو كه‌رته‌وه و چووه دیوی كۆریای باشور بۆ به‌خێرهاتنی مون جای ئۆن-ی سه‌رۆكی كۆریای باشور، دیمه‌نی رووخانی دیواره‌كه‌ی نێوان به‌رلینی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی بیری هه‌موو جیهان خسته‌وه كه پێش بیست ونۆساڵ روویدا و به‌دوایدا بلۆكی خۆرهه‌ڵات و رژێمه ئاسنینه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه! هه‌ر له‌م دیداره‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك بڕیاریاندا كار بۆ داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌ن له‌سه‌رانسه‌ری هه‌موو نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و ئیتر كۆتایی به‌و جه‌نگه درێژخایه‌نه بهێنن. سه‌رۆكی كۆریای باشور بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوری به‌رز نرخاند و به هه‌نگاوێكی ئازایانه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا و به‌هێمایه‌كی ئاشتی ناساندی.) كیم-ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌و پیاوه‌ی هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌تیش كۆریای باشور به‌چاوی گاڵته‌جاڕیی و ترسه‌وه لێیان ده‌ڕوانی، ئێستا به سه‌رسوڕمان و حه‌په‌سانه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ن كاتێك بینیان وه‌كو هه‌ر گه‌نجێك كه له‌سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه قسه‌ده‌كاو پێده‌كه‌نێ، نوكته ده‌كا وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی، به‌ڵام ركابه‌رانی كیم و ئه‌و سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره كۆریایه‌ی كۆریای باكوور كه له‌ده‌ست حوكمی تۆتالیتاریی و شه‌ڕه‌نگێزانه‌كه‌ی كیم هه‌ڵهاتوون و له‌چین و كۆریای باشور و وڵاتانی تری دنیا ده‌ژین، به‌بزه‌و خه‌نده‌ی كیم دڵخۆش نین، خوازیارن كۆتایی به حوكمی كیم و بنه‌ماڵه‌و ده‌سته‌ودایه‌ره‌كه‌ی بێت، چونكه ته‌نیا ئه‌و كۆریانه‌ی هه‌ڵاتوون و ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه ده‌ژین ده‌زانن كیم كێیه و چی كردووه؟؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای هه‌موو جیهان گرنگ و پڕ بایه‌خه ئه‌وه‌یه كیم رامبكرێت به‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابگرێ و جیهان له‌مه‌ترسی سه‌رۆكێكی تری شێت رزگاری بێت، ئیتر زۆر گرنگ نییه به‌لایانه‌وه ئه‌و سه‌رۆكه چۆنچۆنی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌با؟ بنیاده‌م كاتێك فرمێسك ده‌ڕێژێ كه بزانێ كه‌سێك هه‌یه و ده‌یانسڕێ ل404 كتێبی سه‌رۆكی هێژا زۆرجار كه كتێبێك ده‌خوێنینه‌وه باسی تراژیدیای گه‌لێك، وڵاتێك ده‌كات و ده‌زانین ئه‌و تراژیدیایه له‌رابردووی ئه‌و گه‌ل و وڵاته‌دا روویداوه و ته‌واو بووه، ئێستا یان له‌مێژه ئه‌و گه‌ل و وڵاته بارودۆخه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه زۆر جیاوازه له‌وه‌ی تراژیدیای گه‌ل و وڵاتێك بخوێنیته‌وه و سوور بزانی ئه‌مه راسته و روویداوه به‌ڵام به‌رده‌وام رووده‌دا و نازانرێت تاكه‌ی هه‌ر واده‌بێ؟ لێره‌دا خوێنه‌ر جگه‌له سه‌رسوڕمان و حه‌په‌سان خه‌مێك دایده‌گرێ، ئه‌وه له‌بیر ده‌كات كه ئه‌و وڵاته زۆر له‌وه‌وه دووره‌و ئه‌و گه‌له‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه به‌ڵكو له‌خۆی ده‌پرسێ بۆ؟ ئه‌مه تاكه‌ی؟ بارودۆخ و به‌سه‌رهات و ژیانی گه‌لی كۆریای باكوور وه‌كو له كتێبی(سه‌رۆكی هێژا)دا خوێندمه‌وه تراژیدیایه‌كی هێند ترسناكه كه مرۆڤگه‌لێكی وه‌كو ئێمه‌ی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست و كوردستان تا راده‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕ به‌روودانی و راستی و درووستی رووداوه‌كانی ناو كتێبه‌كه ده‌كه‌ین، چونكه خۆمان تراژیدیای زۆرمان به‌سه‌رهاتووه و ره‌نگه به‌سه‌ریشمان بێته‌وه، به‌ڵام دڵنیام بۆ خه‌ڵكی وڵاتانی مه‌ده‌نی و شارستانی ره‌نگه زه‌حمه‌ت بێ باوه‌ڕی پێكه‌ن و ره‌نگه وابزانن نووسه‌ر زیاده‌ڕۆیی كردووه. بۆ ئێمه‌ی كورد كه ئێستاش له دۆخێكی ناجێگیر و ناته‌بادا ده‌ژین، به‌زنجیره‌یه‌ك تراژیدیادا تێپه‌ڕیوین، خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی له‌مجۆره یادگارییه تاڵه‌كانمان بیرده‌هێنێته‌وه‌و برینه‌كانمان ده‌كولێنێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا وامان لێده‌كات كاره‌سات و تراژیدیاكانی خۆمان به‌لاوه بچووكتر و ساناتر بێته پێش چاومان و به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و به‌خۆمان بڵێین: وه‌ڵا ئێمه زۆر باشین!! چونكه سروشتی مرۆڤ وایه كاتێك موسیبه‌تێكی گه‌وره‌تر ده‌بینێت كه له كه‌س، چین، توێژ، گه‌ل-ێكی تر رووده‌دا ئه‌وه‌ی خۆی لا ئاسان ده‌بێت و وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ئومێدی به‌ژیان زیاتر ده‌بێت. كۆریای باكور له‌چاوی كامێراكاندا هه‌موو جیهان رۆژانه و له‌و كاته‌وه‌ی حكومه‌ته سۆسیالیسته‌كه‌ی كۆریای باكور درووست بووه، هه‌واڵی سه‌یروسه‌مه‌ره، تۆقێنه‌ر و عاجباتی تا راده‌ی ناماقوڵ و سوریالی له‌باره‌ی كۆریای باكوور و هه‌ردوو سه‌رۆكه شڕشێته‌كه‌یه‌وه (كیم ئیڵ سۆنك-ی باوك و كیم جونگ ئون-ی كوڕ) ده‌بینین و ده‌بیستین، هه‌ندێكی هێند ناماقووڵه كه هه‌ر له‌نوكته‌یه‌كی بێتام ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م كتێبه‌دا هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هێند ناماقووڵ و نالۆژیكین له‌وه ده‌چێت باسی هه‌ساره‌یه‌كی تر بكات، یان باسی قه‌ومێك بكات كه له‌رابردوویه‌كی زۆر دووری مرۆڤایه‌تیدا ژیابن، هه‌موو ئه‌م زانیارییانه‌ش له‌سه‌ر زمانی ژین ژانگ سونگ-ی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه كه پله‌و پێگه‌یه‌كی به‌رزی هه‌بووه له‌ده‌زگای پڕوپاكنده‌ی كۆریای باكووردا، ئاگاداری زۆربه‌ی ئه‌و شتانه بووه كه له‌پشت په‌رده‌ی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گوزه‌رێن، چونكه نووسه‌ر كارمه‌ندی مه‌كته‌بی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی حزبی كرێكارانی بووه، له‌هۆبه‌ی 101 كاریكردووه كه تایبه‌ت بووه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاكنده‌و شه‌ڕی ده‌روونی دژی كۆریای باشوور، له‌وێ به‌ناو و ستایڵی شاعیرێكی كۆریای باشوره‌وه كاری كردووه، یانگ ژین سونگ-ی شاعیر واته نووسه‌ری كتێبه‌كه له‌ساڵی 1999 دا داستانه شیعرێك ده‌نووسێ له‌ستایشی كیم ئیل سۆنگدا به‌هۆی ئه‌و شیعره‌وه ده‌بێته یه‌كێك له متمانه‌پێكراوانی سه‌رۆك و ئه‌ستێره‌یه‌كی مه‌كته‌بی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو، ده‌بێته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی مادی و مه‌عنه‌وی، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و شیعره: (هانێ ئه‌مه تفه‌نگه‌كه/ كه كاتێ به‌ده‌ست پیاوێكی لاوازه‌وه‌یه/ ته‌نها ده‌توانێ بكوژێ به‌ڵام كاتێ به‌ده‌ستی میرخاسێكه‌وه‌یه/كاری گه‌وره ئه‌نجامده‌دا/ وه‌ك مێژوو پیشانیداوه/ شه‌ڕ و گۆماوی خوێن/ ئیشی خه‌ڵكانی لاوازه/ ژه‌نه‌راڵ كیم یونگ ئیل/ تاقه ژه‌نه‌راڵ/ ناخودای تفه‌نگ/ ناخودای داد/ ناخودای ئاشتی/ ناخودای یه‌كگرتنه‌وه/ به‌ڵێ ئه‌و خۆیه‌تی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كۆریا) یه‌كه‌م راچه‌نین یان ژین سونگ-ی نووسه‌ری كتێبه‌كه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاویه‌وه به‌هۆی به‌هره‌ی شیعریی و باكگڕاوندی روناكبیریی و رێكه‌وتیشه‌وه له‌و ده‌زگا گرنگ و ترسناكه كارده‌كات و به‌هۆیه‌وه له‌نازو نیعه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ژی و ژیانی له‌بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا ده‌سووڕێته‌وه، له‌لایه‌ك مێشكی شۆردراوه‌ته‌وه وه‌كو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئاگای له‌بارودۆخی ترسناكی وڵاته‌كه‌ی نییه چونكه له‌پایته‌خت ده‌ژی كه بارودۆخی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر باشتره له‌شاره‌كانی تر، بۆیه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌رگوێی ده‌كه‌ون له‌باره‌ی برسێتی و دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاته‌وه زۆری وه‌كو پڕوپاگه‌نده و زیاده‌ڕۆیی دێته به‌ر زه‌ینی تا ئه‌و كاته‌ی سه‌فه‌رێك ده‌كات بۆ شاری مناڵیی خۆی له‌وێ به‌تووندی به‌ر ئه‌و هه‌موو راستییه تاڵانه ده‌كه‌وێت كه له‌مێژبوو به‌ر گوێی كه‌وتبوون، له‌و شاره هاوڕێی مناڵیی خۆی ده‌بینێته‌وه كه هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی بینینیه‌وه هه‌ستده‌كات له‌چ ژیانێكی كوله‌مه‌رگیدا ده‌ژی، له‌و شاره به‌چاوی خۆی ده‌یبینێ چۆن خه‌ڵك له‌برسا ده‌مرن، بۆ یه‌كه‌مجار گولله‌بارانكردنی پیاوێك ده‌بینێ كه له‌برسا ته‌نیا كیسه‌یه‌ك برنجی دزیبوو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌وێنی شیعرێكی له‌و شیعرانه‌ی كه به نهێنی ده‌یانووسێت، هه‌رچه‌نده سوور ده‌زانێ (ئه‌و نووسه‌ره‌ی بابه‌ت له‌خۆیه‌وه بنووسێ ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی خۆی رووبه‌رووی تاوانی خیانه‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌كۆریای باكور ده‌نووسرێ ده‌بێت یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن حزبی كرێكارانه‌وه راسپێری بكرێت..هتد) زیندانی (له‌وێ كه خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه/ ده‌ستبه‌جێ گولله‌ی تفه‌نگه‌كان ئاماده‌ن/ ئه‌مڕۆ خه‌ڵك پیاوێكی تریش ده‌بینن/ كه گولله‌باران ده‌كرێ …هتد ل142) فیلمێكی ئه‌كشن سونگ-ی نووسه‌ری كتێبه‌كه زۆر راشكاوانه بێ درۆ و خۆ به پاڵه‌وان كردن رووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و پاش بینینی گه‌لێك له‌ڕاستییه‌كانیش له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی و خۆشگوزه‌رانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی كتێبێك له‌كتێبه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی ئیشی لێده‌كات و نابێت ببرێته ده‌ره‌وه ده‌یدات به هاوڕێیه‌كی و ئه‌ویش له میترۆدا لێی به‌جێ ده‌مێنێ، بۆیه هه‌ردووكیان ناچار ده‌بن به‌زووترین كات له‌وڵات هه‌ڵبێن، چونكه رژێم سیسته‌می ئاسایشی ئه‌وه‌نده ئاسنین و تووندوتۆڵه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌بێت و هه‌ردووكیان تیا ده‌چن، بۆیه تاقه رێگه‌ی ده‌ربازبوون له‌مه‌رگێكی حه‌تمی هه‌ڵاتنه. وڵاتێك نووقمی تراژیدیایه له‌چركه‌ساتی نه‌خشه‌دانان بۆ هه‌ڵاتن و كه‌وتنه رێگا و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی ئه‌و دوو لاوه‌دا، گه‌شته‌كه‌یان وه‌كو كامێرایه‌كی هه‌ستیار ژیان و گوزه‌ران و بارودۆخی سوریالی وڵاتێكمان نیشان ده‌دات كه گه‌نده‌ڵی و نا دادپه‌روه‌ریی دایڕزاندووه، ئه‌گه‌ر له‌فیلمێكدا بیبینین ده‌ڵێین: ده‌رهێنه‌ر موباله‌غه‌ی كردووه!! به‌درێژایی ئه‌و شار و گوند و رێگاوبانه‌ی پیایدا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و تا به‌ڕاكردن له رووباره سه‌هۆڵینه‌كه‌ی نیوان كۆریای باكوور و چین ده‌په‌ڕنه‌وه، ئێمه‌ی خوێنه‌ر وه‌كو ئه‌وه وایه سه‌یری فیلمێكی ئه‌كشن بكه‌ین، كاتێكیش ده‌گه‌نه وڵاتی چین و یه‌كه‌م شاری سه‌رسنوور هه‌ردوو لاو وه‌كو پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كانی كافكا ئابڵوقه ده‌درێن به ترس و سه‌رما و برسێتی به‌ڕاده‌یه‌ك خوێنه‌ر ماندوو ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه ده‌زانێ ئه‌مه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه رۆمان نییه‌و به‌رهه‌می خه‌یاڵ و هزری رۆماننووسێك نییه به‌ڵكو ئه‌مه یاداشتنامه‌ی مرۆڤێكی راسته‌قینه‌یه كه ئێستاش له‌ژیاندایه‌و په‌نابه‌ره له‌كۆریای باشوور و ئێستاش له‌سه‌لامه‌تی و ژیانی خۆی دڵنیا نییه. پاش گه‌یشتنیان به وڵاتی چین له‌وێ كۆمه‌ڵێك راستی ترسناكی تریان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ له‌باره‌ی رژێمی كۆریای باكوور كه له‌وان شاراوه بووه هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی خه‌ڵكی كۆریای باكوورن و به‌ناشه‌رعی له‌چین ده‌ژین له‌بارودۆخێكی خراپدان، بابه‌تی ژنه به‌رازه‌كان، ئه‌و ژنه كۆریاییانه‌ی كه هه‌ڵاتوون بۆ چین و نه‌زانانه كه‌وتوونه‌ته داوی ئه‌و باندانه‌ی ده‌یانفرۆشرن و بازرگانی سێكسیان پێوه ده‌كه‌ن، چونكه له چین رێژه‌ی ره‌گه‌زی ژن كه‌متره له‌پیاو هه‌ر پێنج پیاوی چینی به‌رامبه‌ر یه‌ك ژنه، گوندی وا هه‌یه به‌ته‌واوی له ژن خاڵییه، چونكه به‌هۆی سیاسه‌تی یه‌ك مناڵه‌وه، زۆربه‌ی خێزانه‌كان كه یه‌ك مناڵ درووست ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ مناڵه‌كه‌یان كوڕ بێ نه‌ك كچ، سونگ-ی نووسه‌ری كتێبه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه ده‌بینێ له‌و شوێنه‌ی خۆی تیا شاردۆته‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌و ژنانه چیرۆكێكی دڵته‌زێنی هه‌یه، هه‌یانه زیاد له‌جارێك له‌كۆریا هه‌ڵاتووه‌و سنوورداش كراوه‌ته‌وه‌و زیندانی كراوه‌و جارێكی تر رایكردۆته‌وه. دوا وێستگه پاش كۆمه‌ڵێك نه‌هامه‌تی سونگ-ی نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌گاته كۆریای باشوور، به‌ڵام به‌دڵێكی شكاو و پڕ حه‌سره‌ته‌وه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی مین-ی هاوڕێیه‌وه كه خۆی ده‌كوژێ دوایئه‌وه‌ی سه‌ربازه چینییه‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی نه‌ینێرنه‌وه بۆ كۆریا له‌ده‌ستیان راده‌كات و خۆی له‌شاخێك به‌رده‌داته‌وه. یانگ ژین سونگ ده‌گاته كۆریای باشور به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایه هاوڕێكه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دا، بۆ هه‌تاهه‌تایه دایك و باوكی له‌ده‌ستئه‌دا، چونكه نه ئه‌م ده‌توانێت سه‌ردانیان بكات و نه ئه‌وانیش ده‌گه‌نه لای ئه‌م، ئه‌مه له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا مابن چونكه زۆرجار رژێمی كۆریا خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌ناوده‌بات كه یه‌كێكیان به‌تۆمه‌تێك ده‌ستگیر ده‌كرێن یا هه‌ڵدێن، سونگ-یش كه پێگه‌یه‌كی هه‌ستیاری هه‌بووه له‌و سیسته‌مه‌دا هه‌ڵاتنه‌كه‌ی به خیانه‌تی نیشتمانی هه‌ژمار ده‌كرێت و جیاوازه له هه‌ڵاتنی هاوڵاتییه‌ك كه له‌تاو برسێتی راده‌كات. سونگ ده‌ڵێ: (له‌وێ له‌نیشتمان دوو كۆریای بكوور هه‌یه، وڵاتێكی واقیعی و یه‌كێكی خه‌یاڵی كه رژێم خۆی خوڵقاندوویه‌تی، وێڕای ئه‌وه دوای هه‌ڵهاتنم، كۆریای باكورێكی سێیه‌میشم دۆزییه‌وه كه ئه‌ویش كۆریای باكورێكی تیۆرییه، ئه‌مه‌یان ئه‌و كۆریای باكوره‌یه كه جیهان خوڵقاندوویه‌تی.) ژیاننامه‌ی نووسه‌ر له‌ساڵی 1971 له ساریۆن له‌كۆریای باكوور له‌دایكبووه، له‌ساڵی 2004 ه‌وه له‌كۆریای باشورده‌ژی، ژنی هێناوه‌و مناڵیكی هه‌یه. له‌ساڵی 2005 دا وه‌كو گه‌وره لێكۆڵه‌ر له‌ئینیستیتۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی له سیئۆل كاری كردووه كه سه‌ر به‌ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌وڵه‌ته، واته وه‌كو هه‌واڵگر كاری كردووه. له‌ساڵی 2008ه‌وه وازی له‌و كاره‌ی هێناوه‌و به‌ته‌واوی گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای شیعر، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه شیعری بڵاو كردۆته‌وه به‌ناوی (كچه‌كه‌م به سه‌د وۆن ده‌فرۆشم.) ساڵی 2011 یه‌كه‌مین ئاژانسی هه‌واڵی دامه‌زراندووه كه له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانی كۆریای باكووره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ. *كتێب: سه‌رۆكی هێژا *نووسه‌ر: یانگ ژین سونگ *وه‌رگێڕانی: دلاوه‌رقه‌ره‌داغی چاپخانه‌ی ئه‌ندێشه 755لاپه‌ڕه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure