زاناكان گه‌شه‌یانداوه به پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ریی كه ده‌توانێت به هۆی ژیرییه‌كه‌یه‌وه به‌شدار بێت له پاراستنی ته‌ندروستیی گشتی مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه. به هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی ژیریی ده‌ستكرده‌وه، چاودێریكردنی وێسته‌گه‌كانی پاكتاوكردنی ئاو هه‌رزانتر و ئاسانتر بووه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی، ئێستاش توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن گه‌شه بده‌ن به وێنه‌یه‌كی بازگانیی ئه‌و پرۆگرامه كۆمپیوته‌رییه كه شیاو بێت بۆ تاقیگه و وێستگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئاو له ماڵه‌كاندا. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی واترلۆ له كه‌نه‌دا گه‌شه‌یان داوه به پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌ری كه ده‌توانێت هه‌موو جۆره‌كانی قه‌وزه‌ی شین و سه‌وز بناسێته‌وه كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌یاندا ده‌بنه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر سیستمی ئاو . پێگه‌ی ئه‌لكترۆنیی(فیز دۆت ئۆرگ)ی تایبه‌تمه‌ند به توێژینه‌وه زانستییه‌كان له زاری (مۆنیكا ئیمیلكۆ)ی پسپۆڕ له بواری ئه‌ندازیاری ژینگه و مه‌ده‌نی بڵاویكرده‌وه كه پێویسته پارێزگاریی له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بكرێت و ئه‌و پرۆگرامه نوێیه سیستمێكی خۆپارێزی ده‌ستبه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ده‌رێكی خێرایه له كاتی ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌كدا. ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی ژیریی ده‌ستكرد جگه له پرۆگرامه كۆمپیوته‌رییه‌كه‌ی ئامێرێكی مایكرۆسكۆبیشی هه‌یه كه شیكردنه‌وه بۆ ئاوه‌كه ده‌كات كه تیچووی نییه بۆ شیكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی ئاوه‌كان و گه‌ڕان به دوای خانه‌ی قه‌وزه‌دا له ماوه‌ی سه‌عاتێك بۆ دوو سه‌عات و دوای ئه‌وه‌ش كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ند زیاتر له سیستمه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه بۆ ده‌رخستنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان. ئێستا سیستمی شیكاری ئاوه‌كان له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌یه و پرۆسه‌كه‌ش ڕۆژێك بۆ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت . دوباره خانمه پسپۆڕ (مۆنیكا ئیمیلكۆ) دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌و پرۆگرامه ڕه‌نگه وه‌ك سیستمێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه له كێشه‌كان به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێراتر ده‌ڕوات به‌ڕێوه. توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن، ڕه‌نگه له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی داهاتوودا گه‌شه بدرێت به وێنه‌یه‌كی بازرگانیی پاكتاو كراوی ئه‌و پرۆگرامه نوێیه كه شیاو بێت بۆ به‌كارهێنان له كارگه و تاقیگه و وێستگه‌كانی چاره‌سه‌كردنی ئاو له وماڵاندا ، ئه‌و توێژه‌ره‌وانه ڕونیده‌كه‌نه‌وه دۆزینه‌وه‌ی ته‌كنیكێكی پێویست بۆ چاودێریكردنی هه‌میشه‌یی و به درێژایی كات ماوه‌ی سێ بۆ چوار ساڵی ده‌وێت. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure