9/8/2018 04:23 PM

پێشانگایەک بۆ منداڵان کرایەوە


ئەوبەرهەمانەی لەم پێشانگایەدا خراونەتە ڕوو،بەرهەمی منداڵانی بەشداربووی پرۆژە پەروەردەییە درێژخایەنەکانی منداڵپارێزی کوردستانە، کارەکانی ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە هونەری شێوەکاری و ئیشی دەستی منداڵانی کازیوەکانی سلێمانی و ناوچەکانی دیکە.


بەمەستی گرنگی دان بە بەهرە و تواناکانی منداڵان ، لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە، ڕۆژی ٨/٨ لە دوکاتی جیاوازدا نمایشی حەوتەمین پێشانگای ساڵانەی شێوەکاری و ئیشی دەست بۆ منداڵانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کرایەوە کەبریتی بوون لە منداڵانی کازیوەی سەرا،کازیوەی سەرشەقام، کازیوەی چوارتا،کازیوەی بازیان،سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت،باخچەی منداڵانی کازیوە،کازیوەی عەربەت.

مامۆستا سروە سەرپەرشتیاری پرۆژە پەروەردەییەکان لە منداڵپارێزی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی ئەم پێشانگایەوکاری داهاتووی منداڵ پارێزی کوردستان بەخاکی ڕاگەیاند:
ئەم ساڵ حەوتەمین پێشانگای تایبەتی پرۆژە پەروەردەییەکانی منداڵ پارێزی کوردستان پێشکەشکراوە جگە لە کازیوەکانی ناوشاری سلێمانی ، ناوچەکانی دیکەش بەچەندین کار بەشداریان کردووە ، جگە لە ڕینوێنی کردنی مامۆستاوکەسانی سەرپەرشتیار منداڵەکان لە نێودنیای خۆیاندا کارەکانیان ئەنجام داوە.
سەبارەت بەکردنەوەی ئەم پێشانگایە لە ناوچەکانی و شارەکانی تری کوردستان مامۆستاسروە وتی: کۆکردنەوەی ئەم کارانەوبەشداری پێکردن لەکارێکی وادا ئاسان نییە ، هەرچەند ئێمە لە پرۆژەی ساڵانەدا پێشکەشی دەکەین و منداڵانی کازیوەکانی تر بەشداری دەکەن بەڵام وەک بردنی کارەکە بۆناوچەکانی دیکە دەبێت ڕەچاوی ، ژینگەوهاتنی میوانەکان و چەندین لایەنی تر بکرێت بۆیە ئێمە بەباشی دەزانین ساڵانە لە کارێکی وادا نمایشی بەرهەمەکان بکەین، کاری داهاتووی ئێمە بەدرێژایی ساڵ کراوەیەوسێ مانگ جارێک کاری نوێمان دەبێت و دوای ئەم پێشانگایە نمایشی نوێ دەست پێدەکات.

بەرهەمەکانی ئەم پێشانگایە  ژمارەیان (١٢٥٤) کارە و لەلایەن (٥٥٤) منداڵ بەشێوازی جیاواز و دروستکراون کەتەمەنیان لە نێوان (٥ بۆ١٤) ساڵە ئامانج لەم پێشانگایە گرنگی دانە بەبەهرەوتواناکانی منداڵان لەڕێگەی پرۆگرامی خوێندنی نافەرمی یەوە،داهاتی ئەم کارانەش پێشکەش بەومنداڵانە دەکرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
هەرلەم پێشانگایەدا جگە لە نمایشکردنی کارەهونەری و دەستییەکان،لەلایەن دوومنداڵی چاوگەش بەناوی ( شەزا و شانۆ) و بەهاوکاری مامۆستا هۆگر بەکارێکی میوزیک پێشانگاکە نمایشکرا.



خاک- تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved