جینیفه‌ر ئینستۆنی ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی‌و پاڵه‌وانی زنجیره‌ی به‌ناوبانگی»هاوڕێیان»، هۆكاری په‌نابردنی بۆ یاری بۆكسێن له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاشكراكرد. ئینستۆن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری «InStyle، رایگه‌یاند، كه هۆكاری له‌ش جوانی‌و پارێزگاری له توانای جه‌سته‌یی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یاری بۆكسێن كه له‌ماوه‌ی دواییدا ده‌ستی پێكردووه، دوپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و بۆكسێن به باشترین یاری ده‌زانێت له‌ئێستادا. ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره روونیشیكرده‌وه، ساڵی رابردوو ده‌ستی به‌یاری بۆكسێن كردووه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه خولیای ئه‌و یارییه‌یه، ووتیشی، من پێشتر هیچ جۆره یارییه‌كی ترم ناكرد ته‌نها یۆگا نه‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه بۆكسێن یارییه‌كی سه‌رنج راكێشه به‌لایه‌وه چونكه هانی ده‌دات به‌عه‌قڵ بیر بكاته‌وه نه‌ك ته‌نها بچێت یاری راكردن یان پایسكیل بكات.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure