هه‌ندێك كه‌س و به‌تایبه‌ت كوڕان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی جێڵ بۆ ئه‌وه‌ی قژیان ڕێكبخه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه بێئاگابن له زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م پێكهاته‌یه بۆ قژ. سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی جێڵی قژ، د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست بۆ سایتی خاك وتی: 1- به‌رده‌وام به‌كارهێنانی جێڵ بۆ وه‌ستاندنی قژ هۆكاره بۆ دروستبوونی هه‌ستیاری و خوران له پێستی سه‌ردا. 2- كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر بۆیه‌ی میلانین كه به‌رپرسی ڕه‌نگی ڕه‌شی قژه‌و به‌مه‌ش زۆر به‌كارهێنانی جێڵ بۆ قژ هۆكاره بۆ زوو سپیبوونی تاڵه‌كانی قژ. 3- هۆكاره بۆ نوساندنی ته‌پوتۆز به قژه‌وه‌و به‌مه‌ش به‌كتریا به پێستی سه‌ره‌وه ده‌نوسێت و زیان به تاڵه‌كانی قژ ده‌گات. 4- یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ڕوتانه‌وه‌ی قژو كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌گی قژو ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی ئۆكسجینی پێویست بۆ تاڵه‌كانی قژ بڕوات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. 5- كونیله‌كانی ده‌ردانی چه‌وری له‌سه‌ر پێستی سه‌ر داده‌خات و به‌مه‌ش زیپكه له‌سه‌ر بێخی سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure