هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وام هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌سه‌ر ژه‌مه خواردنه‌كانیش، پێده‌چێت هه‌ندێكیان سیستمی خۆراكی نه‌گونجاو بگرنه‌به‌ر، چونكه خواردنه‌وه شیرینه‌كان و شیرینی و ئه‌وانه‌ی له هه‌ویر دروستكراون ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وزه بۆ جه‌سته دابینبكات، بۆیه هه‌رزوو هه‌ست به برسێتی ده‌كرێت. هۆكاره‌كانی به‌رده‌وامی برسێتی چین؟ د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی بۆ سایتی خاك وتی: 1- شڵه‌ژان: له‌شی مرۆڤ له رێگه‌ی هۆڕمۆنی ئه‌درینالین زاڵده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ستكردن به برسێتی، به‌ڵام له حاڵه‌تی شڵه‌ژان له‌ش هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل ده‌رده‌دات كه ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به برسێتی و خواردنی ئه‌وه‌ی چاوی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر. 2- تینوێتی و وشكبوونه‌وه: له هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ واهه‌ست ده‌كات پێویستی به خواردنه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا توشی وشكبوونه‌وه بووه‌و له‌وكاته‌دا رێنوێنی ده‌درێت ئاو بخورێته‌وه له پێشدا. 3- رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێن: له‌كاتی خواردنی كاربۆهێدرات وه‌ك كێك و خۆراكی له هه‌ویر دروستكراو یان سۆدا، ئه‌وا له‌ش ده‌ستده‌كات به ده‌ردانی ئه‌نسۆلینی زیاد له‌پێویست و رێژه‌ی شه‌كر له‌ناو خوێن كه‌مده‌بێته‌وه‌و هه‌ست به برسێتی ده‌كرێت. 4- توشبوون به شه‌كره: له هه‌ندێك حاڵه‌ته‌دا له‌ش توشی كێشه ده‌بێت له گۆڕینی خۆراك بۆ وزه، هه‌ستكردن به برسێتی زۆر یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شه‌كره كه نیشانه‌ی تری وه‌ك له‌ده‌ستدانی كێش و میزكردنی زۆر‌و هه‌ستكردن به هیلاكی زۆری له‌گه‌ڵدایه. 5- زیادبوونی چالاكی غوده‌ی ده‌ره‌قی: هه‌ندێك حاڵه‌تی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به برسێتی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و واده‌كات هه‌ست به هیلاكی بكرێت و هه‌روه‌ها توڕه‌بوون و تێكچوونی باری ده‌روونی له‌گه‌ڵ ده‌بێت. 6- باری سۆزداری: هه‌ندێك كه‌س له‌كاتی هه‌ستكردن به دڵته‌نگی و خه‌فه‌ت و خه‌مۆكی په‌نا بۆ خواردن ده‌به‌ن كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ش به خواردنی سۆزداری ناسراوه. 7- حاڵه‌تی دووگیانی: هه‌ندێك له ئافره‌تان توشی له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن ده‌بنه‌وه له سه‌ره‌تای ماوه‌ی دووگیانبوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌رده‌وام هه‌ست به برسێتی و ئاره‌زووی خواردنی نوێ ده‌كه‌ن. 8- هۆكاری جیاواز: هه‌ندێك هۆكاری جیاوازی تر هه‌یه بۆ هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به برسێتی له‌وانه به خێرایی خواردن و نه‌جوینی ته‌واوه‌تی یان كه‌می كاتژمێره‌كانی خه‌وتن و به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان كه كاریگه‌ری ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئاره‌زووی خواردن. چاره‌سه‌ر: هه‌ندێك بژارده‌ی باشتر هه‌یه بۆ په‌یداكردنی وزه‌ی پێویست بۆ له‌ش و نه‌هێشتنی هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به برسێتی، ئه‌وانیش خواردنی خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ڕیشاڵه‌كان و دانه‌وێڵه‌و میوه‌و سه‌وزه له‌گه‌ڵ خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به چه‌ورییه ته‌ندروسته‌كانی وه‌ك ماسی سه‌له‌مون و چه‌ره‌سات و ئه‌ڤۆكادۆو پرۆتینی خاڵی له چه‌وری وه‌ك هێلكه‌و فاسۆلیاو مریشكی بر‌ژاو. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure