هێرمیونا كۆكس دینگی 18 ساڵ به‌ده‌ست حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت پێیده‌ڵێن "جوانی خه‌وتوو" كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ به‌سه‌ریه‌كه‌وه بخه‌وێت كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ده‌گاته ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك. دینینگ ده‌كه‌وێته خه‌وێكی قوڵه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ، ته‌نانه‌ت بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌و هیچ شتێكی تر هه‌ڵناسێت، سێ شاڵ پێش ئێستا حاڵه‌تی هیلاكییه‌كی زۆری تێدا ده‌ركه‌وتووه وای لێده‌كرد بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بنوێت پزیشكان وایانده‌زانی به‌هۆی هیلاكی نه‌خۆشی ئهنفلۆنزاوهیه. له‌پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین پشكنینی ورد ده‌ركه‌وت توشی نه‌خۆشی "كلاین_لیڤن" بووه كه به جوانی نوستوو ناسراوه. ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گمه‌نه به‌هۆی تێكچوونی ده‌ماره‌كانی مێشكه‌وه په‌ره‌ده‌سێنێت وا له توشبووه‌كه ده‌كات به‌نێو خه‌وی قوڵدا تێپه‌ڕێت كه ده‌گاته چه‌ندین رۆژی به‌رده‌وام تا هه‌فته‌یه‌ك، تائێستا هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌م نه‌خۆشییه بووه‌ته هۆی گۆڕینی رۆتینی ژیانی دینینگ و توشی كێشه‌ی كردووه له خوێندن و كاردا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ دیارنامێنێت، هه‌روه‌ها سه‌رنجدراوه له‌كاتی خه‌ودا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك هه‌ڵده‌سێت به‌ڵام ناتوانێت نه قسه بكات نه‌هیچ شتێك بخوات و بخواته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure