كه‌ره‌وز، یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان، نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌ره‌وز چاو به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئه‌م سه‌وزه‌یه بخۆیت ئه‌وه ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت بۆت؟ 1- ئه‌م سه‌وزه‌یه چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قۆلۆن و گه‌ده ده‌كات، چونكه كه‌ره‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر. 2- جه‌سته شێ‌دار ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ڕێكده‌خات. 3- ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی برین له گه‌ده‌دا، چونكه ئیسانۆلی تیادایه‌و ئه‌مه‌ش گه‌ده له ناوه‌وه له دروستبوونی برین ده‌پارێزێت. 4- یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، چونكه پارچه‌یه‌ك له‌م سه‌وزه‌یه بڕی 10 گه‌رمۆكه به جه‌سته ده‌به‌خشێت. 5- ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت و جگه‌ر خاوێنده‌كاته‌وه‌و ده‌یپارێزێت. خاك - س: lbc
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure